بڕیاره له شاری سلێمانی، له دژی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان کۆمیتەی سلێمانی كه هه‌ڵسوڕێنه‌ری گردبوونهوهكهن، ئاماژه‌یان به‌وه داوه، سه‌عات سێ و نیوی سبه‌ی شه‌موو 23ی ئهیلووك، له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی، ناڕه‌زایی خۆیان ده‌رببڕن و نووسیویانه: "با پێکەوە بە بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم هەرەشانە دژی خەڵکی کوردستان ڕابوەستین".
شه‌وی ڕابردوو، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە دۆكیۆمێنتێكدا لەبارەی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كه ئه‌وان لەگەڵ ئەوە نین ریفراندۆم بكرێ و گوتیان پشتیوانی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ین. لای خۆشییه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایان گه‌یاند، نه له ئێسته و نه له داهاتوودا به ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ڕازی ده‌بین.
حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.