ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی توركیا ڕای گه‌یاند، ئه‌وان هیوادارن هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ڕیفراندۆمدا بچێته‌وه، ئه‌مه‌ش زمانێكی هێواشتره له‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه‌ی پێشتر له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانگوت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به سه‌رۆكایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌وه و تێیدا داوایان كرد، هه‌رێمی كوردستان له بڕیاری ڕیفراندۆم پاشه‌كشه بكات كه بڕیاره ڕۆژی دووشه‌م ئه‌نجام بدرێ، پێشیان وا بوو ئه‌و ڕیفراندۆمه له ڕووی یاسایییه‌وه ته‌واو نییه و قبووڵ ناكرێ.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، هاوكاته له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵی جه‌ماوه‌ریی شاری هه‌ولێر كه نزیكی 100 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كردبوو، تێیدا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر به ڕاشكاوی ڕای گه‌یاند: ""وڵاتان پێمان ده‌ڵێن كاتی ڕیفراندۆم گونجاو نییه، به‌ڵام سه‌د ساڵه ئێمه چاوه‌ڕێین. ئێسته نه له ده‌ستی من و نه له ده‌ستی حزبه‌كان و نه له ده‌ستی كه‌سه، ئێسته كه‌وتووه‌ته ده‌ستی گه‌ل. یه‌ك شت بۆ خوای خۆم و بۆ ئێوه ده‌ڵێم، من ئه‌و كه‌سه نیم خۆم شه‌رمه‌زاری میلله‌تی خۆم بكه‌م".
له
به‌یاننامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌وا هانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن كه ڕێگه‌ی تر بگرنه به‌ر و هێشتا كاتیش بۆ ئه‌وه ماوه و ده‌توانن له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ونه ڕێككه‌وتن.
ئه‌م زمانه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، جیاوازه له زمانی پێش چه‌ند ڕۆژێكی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كه به چه‌ندا جۆر هه‌ڕه‌شه‌یان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد.
حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.