گه‌نجێكی شارۆكه‌ی سۆران سه‌ر به پارێزگه‌ى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتگیری بۆ ڕیفراندۆم، پرۆمۆى سه‌ربه‌خۆپی كوردستان دروست ده‌كات.
شۆرشگێر برادۆستی، خاوه‌نی پرۆمۆی سه‌ربه‌خۆیى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ی راگه‌یاند، مه‌به‌ست له دروستكردنی پرۆمۆی سه‌ربه‌خۆیى پشتگیرى په‌یامی ده‌نگی "به‌ڵێ"یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پێویسته میله‌تی كورد له هه‌ر بوارێكی جیاواز كه شاره‌زایییان هه‌یه رای خۆیان ده‌ربڕن و به‌شێوه و كاری جیاواز پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ن.
شۆرشگێر زیاتر ده‌ڵێ، كاره‌كانی پرۆمۆى سه‌ربه‌خۆى له‌ناو سرووشته جوانه‌كه‌ى شاره‌دێى وه‌رتێى سه‌ر به شارۆكه‌ى رواندز به ئه‌نجام گه‌ێندراون، چوار كه‌س دوو كچ و دوو كوڕ رۆڵیی سه‌ره‌كییان بینیوه له پرۆمۆى سه‌ربه‌خۆى.
برادۆستی دووپاتی كرده‌وه، ئه‌م كاره‌یان به هاوكاری و هاوئاهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران و سه‌نته‌ری كوردستان ئه‌نجام داوه.
شایه‌نی باسه، هه‌ر له لایه‌ن ئه‌و گه‌نجه‌وه پرۆمۆیه‌كى تر به ناوى ئازادی له سۆران دروست ده‌كات، كاره‌كانى داری ئازادی له گوندی ئه‌شكه‌وتا له ده‌ڤه‌ری سۆران كراوه، ستافێكی 20 كه‌سی كاریان تێدا كردووه و سه‌رجه‌م كاره‌كان به خۆبه‌خشی بوون، توانرا دارێك ئاماده بكرێ كه وێنه‌ی زیاتر له 500 شه‌هیدی شه‌ڕی داعش و به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌سه‌ر گه‌ڵاكانی هه‌ڵواسراوه و دایكی یه‌كه‌م شه‌هیدی پێشمه‌رگه له كۆبانێ رۆڵی تێدا بینیوه.
هاوكات، له له ماوه‌ی رابردوو هه‌ر له لایه‌ن ئه‌و گه‌نجه‌ی سۆران به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له قوربانیدان و به‌رخودانی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش، سیمبولی به‌رخودان و ناوی پێشمه‌رگه له سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی سۆران دروست كرا.
شۆڕشگێر عه‌بدولقادر برادۆستى ته‌مه‌نى 20 ساڵه و دانیشتووى سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى سۆران سه‌ر به پارێزگه‌ى هه‌ولێره.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی پێنجی ئه‌یلوول/سێتپێمبه‌ری وه‌ك سه‌ره‌تای واده‌ی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كان تا ڕۆژی 22ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر دیاری كرد، ئێسته‌یش له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كان و كوردان له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ست به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمی كوردستان كراوه و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه .
رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد. خه‌ڵكی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به تاك و كۆمه‌ڵ به‌جۆری جیاواز خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن.
سۆران/ مورشید برادۆستی