ئەمڕۆ ریال مەدرید بەبێ 5 ئەستێرە رووبەڕووی ئەلاڤێس دەبێتەوە

:: AM:09:42:23/09/2017 ‌

زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید بڕیاریدا بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ شەمووی تیپەكەی بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس، پێنج ئەستێرەی تیپەكەی بەهۆی تووشبوونیان بە پێكانەوە دوور بخاتەوە.

ئەمڕۆ شەموو سەعات 5:15ی سەر لە ئێوارە بەكاتی كوردستان لەچوارچێوەی یارییەكانی گەڕی شەشەمی خولی پلە یەكی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئەلاڤێس.

بۆ یارییەكە زێدان هەریەك لە ئەستێرەكانی مارسێلۆ و توونی كڕووسی بەهۆی تووشبوونیان بە پێكانەوە دوور خستووەتەوە.

رۆژنامەی (ئاس)ی مەدریدی بڵاوی كردەوە: تا ئێستا روون نەبووەتەوە پێكانەكەی كڕووس ماوەی چەند رۆژ دەخایەنێ و راهێنەری یانەی ریال مەدریدیش بەمەبەستی ئامادەكردنی بۆ یارییەكەی بەرامبەر یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە بڕیارە سێشەمی ئەم هەفتەیە بەڕێوە بچێ.

بەمەش كڕووس هاتە ریزی یاریزانە پیككراوەكانی یانەی ریال مەدرید كە ئەوانیش برێتین لە كەریم بەنزیما، تیۆ هێرناندیز، ماتیۆ كۆڤاسیچ و مارسێلۆ كە ئەمەی دوایی ماوەی دووركەوتنەوەكەی زیاتر لە مانگێكە.

جێی باسە یانەی ریال مەدرید لە یاریی رابردوویدا بەرامبەر یانەی ریال بیتیس بە گۆڵێكی بێ وەڵام دۆڕا بوو و ئێستاش بە كۆكردنەوەی 8 خاڵ لە ریزی 7ی یانەكان دێت و 7 خاڵیش لە دواوەی یانەی بەرشەلۆنەی ركابەرییەتی كە بە 15 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی یانەكانی گرتووە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م