له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وڵاتێكی گه‌رم ده‌ژین و تیشكی خۆر زۆر لێمان نزیكه، زۆر له ئێمه له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ده‌ست به به‌كارهێنانی چاویلكه‌ی پزیشكی بۆ چاوكزی ده‌كه‌ین، ده‌بێت بزانین چۆن گونجاوترین چاویلكه‌ی پزیشكی هه‌ڵبژێرین؟
چاویلكه‌ی پزیشكی وه‌ك چاویلكه‌ی دژه‌خۆر، مه‌له‌وانی و كاتی باران نییه و به‌رده‌وام له چاو ده‌كرێت، بۆیه پێویسته زۆر به وریایی له هه‌ڵبژاردنی دیزاین و ڕه‌نگه‌كه‌ی ئاگادار بین، تا به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌لێن و به‌رزایییه‌كانی ڕووخسار بگونجێت، شه‌رم له به‌كارهێنانی نه‌كه‌ین.
"ماریۆ ئه‌ی جاسێت" پسپۆری به‌ریتانی، ئه‌م ئاسانكارییانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی چاویلكه‌ی پزیشكی داوه:
- ڕووخساری بچووك: ده‌بێت چاویلكه‌یه‌كی بچووك هه‌ڵبژێرن تا ناسكی و وردی ڕووخساریان وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
- ڕووخساری لاكێشه: چاویلكه‌ی لاكێشه‌یی و قوپاو بۆ ئه‌م جۆره ڕووخسارانه زۆر گونجاوه، تا شێوه‌ی ده‌موچاویان به ڕێكی و مامناوه‌ندی له درێژییه‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
- ڕووخساری شێوه دڵ: وا گونجاوه چاویلكه‌ی گه‌وره و كشاو به لای سه‌ره‌وه‌یدا له چاو بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕووخساریان به جوانی به به‌رامبه‌ر پشان بدات.
- ئه‌و ڕووخسارانه‌ی ئێسكیان به به‌رزی دیاره: ده‌بێت چاویلكه‌ی هێلكه‌یی له‌چاو بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێسكه به‌رزه‌كانیان بشارێته‌وه.
- ڕووخساری سێگۆشه‌یی: ده‌بێت چاویلكه‌یه‌كی ڕێك و گونجاو له ئاستی ڕووخساریان هه‌ڵبژێرن، تا ته‌رازووی نێوان چاویلكه و شه‌ویلگه‌یان به ڕێكی ده‌ركه‌وێت.
- - ڕووخساری هێلكه‌یی: هه‌موو شێوه‌یه‌ك چاویلكه له ڕووخساری ده‌گونجێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و چاویلكانه‌ی چوارچێوه‌یه‌كی لاكێشه‌یییان هه‌یه، زۆر سه‌رنجڕاكێشتر ده‌ریان ده‌خات.