شاره‌وانیى سلێمانى زه‌وى بۆ وه‌به‌رهێنان ته‌رخان ناكات و به‌پێى بڕیارى تازه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانیش، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان پێویستى به‌وه‌یه زه‌وییه‌كه له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان تاپۆ بكرێت دواتر بدرێت به وه‌به‌رهێن. به‌و هۆیه‌وه له‌مساڵدا ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه.
له سنوورى پارێزگاى سلێمانى كه‌مترین پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان هه‌یه، ئه‌و پڕۆژانه‌ى پێشتر هه‌بوون به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه له ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوودا له‌كار كه‌وتوون، ئێسته‌ش ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بڕیارى ده‌ركردووه هه‌ر زه‌وییه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنان بێت، سه‌ره‌تا ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان تاپۆ بكرێت، ئه‌وكاته بدرێت به وه‌به‌رهێن، به‌ڵام شاره‌وانى كێشه‌ى هه‌یه.
فه‌رمان غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى، بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، "بڕیاره‌كه هى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانه و پێیان گوتووین هه‌تا زه‌وییه‌كه تاپۆ نه‌كرێت له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان، هیچ پڕۆژه‌یه‌ك مه‌نێرن بۆ مۆڵه‌تپێدان، به‌ڵام شاره‌وانی ئاماده نییه هیچ زه‌وییه‌ك بدات به وه‌به‌رهێنان و تاپۆى بكات".
ئاشكراى كرد، له ماوه‌ى ساڵى 2017دا ته‌نیا مۆڵه‌تى یه‌ك پڕۆژه دراوه و نه‌دانى زه‌ویی له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه به هۆى كه‌مى پڕۆژه ده‌زانێت له سنوورى پارێزگاى سلێمانى.
پێشتر شاره‌وانى سلێمانى زه‌ویى بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ته‌رخان ده‌كرد و دواتر قه‌ره‌بووى ئه‌و كه‌سانه ده‌كرایه‌وه كه پڕۆژه‌كه ده‌كه‌وته زه‌وییه‌كانیانه‌وه، به‌ڵام ئێسته شاره‌وانى ده‌ڵێت ئه‌و توانایه‌یان نه‌ماوه، چونكه حه‌وت هه‌زار و 500 پارچه زه‌وى خه‌ڵك قه‌رزدارن.
سامان مه‌حموود جێگرى سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى، به"وشه"ـى گوت، "ئێسته شاره‌وانى حه‌وت هه‌زار و 500 پارچه زه‌وى خه‌ڵك قه‌رزاره كه زه‌وییه‌كانیان دراون به وه‌به‌رهێنه‌ران، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانین پڕۆژه‌یه‌ك له خزمه‌تى خه‌ڵك و شارى سلێمانیدایه، زه‌ویى بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ین".
پێشتر به‌شێك له وه‌به‌رهێنه‌رانى سلێمانى ئه‌و زه‌وییانه‌ى به‌ناوى وه‌به‌رهێنانه‌وه وه‌ریانگرتبوو، بازرگانییان پێوه كرد و زه‌وى هه‌بووه تا گه‌یشتووه‌ته سه‌ر جێبه‌جێكردن، زیاتر له پێنج جار كڕین و فرۆشتنى پێوه كراوه.
سامان مه‌حموود گوتی، "به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه پڕۆژه‌كانى پێشتریش له‌كار كه‌وتوون، شاره‌وانی ناتوانێت به‌م بارودۆخه‌وه خۆى بخاته ژێر قه‌رزى چه‌ند هه‌زار پارچه زه‌ویى تره‌وه."
گۆمانێك هه‌یه كه وه‌ستاندنى مۆڵه‌تى پڕۆژه بۆ فرۆشتنى هه‌موو ئه‌و یه‌كه و شوقانه بێت كه پێشتر له سنوورى سلێمانى دروست كراون و تا ئێسته نه‌فرۆشراون، وه‌ك ده‌گوترێت ئه‌و كاره‌یش چه‌ند به‌رپرسێكى له پشته‌وه‌یه كه له پڕۆژه‌كاندا به‌شدارن.
مه‌حموود عیسا ئه‌ندامى لقى سلێمانى یه‌كێتى به‌ڵێنده‌ران، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، "گومان هه‌یه ڕاگرتنى مۆڵه‌تى پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان و نه‌دانى زه‌وى بۆ ساغكردنه‌وه‌ى ئه‌و یه‌كه و شوقانه بێت كه دروست كراون و تا ئێسته نه‌فرۆشراون".
له كۆی 253 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران له ماوه‌ی 10 ساڵدا له سلێمانی، ته‌نیا 35%ی پڕۆژه‌كان ئه‌نجام دراون، زیاتر له 14 ملیار و نیو دۆلار بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان كراوه.
عیسا گوتى، "گومانى تێدا نییه خه‌ڵكى پشتى پڕۆژه‌كان خه‌ڵكانى به‌رپرس و ده‌ستڕۆیشتوون، ئه‌و بڕیارانه ده‌ده‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندیى خۆیانه و ئه‌وه‌شیان بۆ ساغكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كانیان ئه‌نجام داوه."
وشه/ سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال