دوێنێ 22ی ئهیلوول سه‌عات پێنجی ئێواره، دوایین كه‌رنه‌ڤاڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پشتگیری ڕیفراندۆم، به به‌شداری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه چوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له نیوه‌ڕۆیه‌كی زووه‌وه یاریگه‌كه به زیاتر له 100 هه‌زار پشتگیریكهران پڕ بووه‌وه و هیچ شوێنێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش نه‌مابوو، دووكاندار و كاسبكارانی بازاڕی شاری هه‌ولێر به ڕاسته‌وخۆ له ته‌له‌ڤزیۆن ئاماده‌ی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه بووبوون، به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه گوێیان بۆ گوتاره‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك ده‌گرت، ته‌واوی بازاڕه‌كه ده‌نگی به‌ڵێی لێ به‌رز ده‌بووه‌وه.
هه‌ر له ئێواره‌شه‌وه دووكانداران ده‌ستیان به داخستنی دووكانه‌كان كرد، به‌ره‌و كۆتای كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ڕێیان گرته به‌ر تا به‌شداری له‌و ئاهه‌نگه بكه‌ن و بێبه‌ش نه‌بن له سه‌رخستنی ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم.