لێكۆڵینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه سه‌وزه و میوه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پێكهاته‌ی خۆی گرنگی و به‌های خۆی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته.
خواردنی گه‌ڵای كه‌له‌رم له توانایدایه له ماوه‌ی (12) سه‌عاتدا و به‌بێ حه‌ب و ده‌رمان، هه‌وكردنی سییه‌كان نه‌هێڵێت به‌تایبه‌ت له نێو هه‌رزه‌كاراندا، هاوكات هانی شیره رژێنه‌كان ده‌دات بۆ ده‌ردانی شیری زیاتر له شیرپێدانی سروشتی به منداڵدا.
گه‌ڵای كه‌له‌رم كانزاكانی سولفه‌ر، كالسیۆم، ئاسن، مه‌گنیسیۆم و یۆدی تێدایه له‌گه‌ڵ ڤیتامین K,E,C,B6,B1 تێدایه، كه ڕێگرن له تووشبوون به نه‌خۆشییه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان و كۆنتڕۆڵی ڕێژه‌ی كۆڵستڕۆڵی جه‌سته ده‌كه‌ن.
بۆ سووده وه‌رگرتن له كه‌له‌رم به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، ئه‌وه سه‌ره‌تا كه‌له‌رم پارچه بكه، ئینجا ئاو و ھه‌ندێك خوێی تێ بكه، دواتر بیخه ناو ئامێری خه‌ڵاتی كاره‌بایی، دواتر كه‌له‌رمه‌كه بخه ناو ساردكه‌ره‌وه، ھه‌موو به‌یانییه‌ك ئه‌م پێكهاته‌یه بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سووده ته‌ندروستییانه‌ی خواره‌وه‌ت پێ بگات، ئه‌وانیش بریتین له:
ڕێڕه‌وی ھه‌ناسه‌دانی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی ھه‌ناسه‌بڕكێیانه و ھه‌وكردنی بۆڕی ھه‌وایان ھه‌یه پاك ده‌كاته‌وه، یارمه‌تی ھه‌رسكردنی خۆراك ده‌دات، چونكه ماده‌ی "گلۆتامین"ی تێدایه، كه یه‌كێكه له ترشه ئه‌مینییه‌كان، هه‌روه‌ها ماده‌ی "سۆلفۆرافۆن"ی تێدایه كه ڕێگری تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ده‌كات.
كه‌له‌رم ماده‌ی دژه ھه‌ڵئاوسانی تێدایه كه بۆ نه‌ھێشتنی ئێش‌وئازاری جومگه‌كان به‌كار دێ، كه‌له‌رم به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانی لا ده‌بات و ناھێڵێت زیان به گه‌ده بگه‌یه‌نن، ژه‌ھری ناو جه‌رگ لا ده‌بات و ڕێژه‌ی كۆڵستڕۆڵ نزم ده‌كاته‌وه، به‌ھۆی ماده‌ی "گلۆكۆسینۆله‌یتس" سیسته‌می به‌رگریی جه‌سته زیاد ده‌كات.