پەرلەمانتارێكی پارتی دەستی لەكاركێشایەوە

:: PM:01:19:23/09/2017 ‌

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی‌ كوردستان، پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی‌ دوو ئەندامی‌ رەت كردەوە و دەستلەكاركێشانەوەی‌ ئەندامێكی‌ تری‌ پەسند كرد و ئەندامێكی پەرلەمانیش كە دەست لەكاركێشانەوەی ڕەتكرایەوە دەڵێت، چیمان پێ بكرێت دەیكەین.

ئەمڕۆ شەموو 23ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی‌ دوو ئەندامی‌ پەرلەمان لەفراكسیۆنی‌ یەكگرتوو كە بریتی‌ بوون لە عومەر كۆچەر، حاجی‌ كاروان بەزۆرینەی‌ دەنگ رەتكرایەوە، ئەو دوو پەرلەمانتارە وەك ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان لەكارەكانیان بەردەوام دەبن، هەروەها بەیار دۆسكی‌دەست لەكاركێشانەوەی لەفراكسیۆنی‌ پارتی‌ دیموكراتی كوردستان خرایە دەنگدانەوەو دەستلەكاركێشانەوەكەی‌ بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبووان پەسەندكرا.

حاجی كاروان ئەندامی فڕاكسیۆنی یەكگرتوو بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دەست لەكاركێشانەوەم كرایە دەنگ دانەوە و ڕەت كرایەوە بە دەنگی ئەندامانی پەرلەمان بە 37 دەنگ بەرامبەر 7 دەنگ، چیمان بۆ بكرێ لە ئەركی سەرشانمان ئەنجامی دەدەین.

كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەموو 23ـی ئەیلوولی پەرلەمانی كوردستان لەسەر دوو خاڵە، خاڵی یەكەم پرسی یاسایی بەكرێدانی خانووبەرە، خاڵی دووەم دەست لەكاركێشانەوەی دوو پەرلەمانتار.

ڕۆژی 15ـی ئەیلوول دوای 23 مانگ لە پەككەوتنی پەرلەمانی كوردستان جارێكی تر دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێ‌ كردەوە.



وشە - رامیار جەواد