كچێكی مه‌كسیكی له‌به‌ر ئه‌و لێكچوونه ئێجگار زۆره‌ی له سێلینا، به خوشكه دووانه‌كه‌ی سێلینا ناسراوه، لای هه‌ندێكیش مه‌حاڵه باوه‌ڕكردن به‌وه‌ی ئه‌م دووانه له ڕاستیدا خوشك نه‌بن.
"سۆفیا سۆلارس" ته‌مه‌ن 22 ساڵ، ئه‌و كچه مه‌كسیكییه‌ی كه به جوانی ڕووخساری و لێكچوونه زۆره‌كه‌ی له "سێلینا گۆمز" ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی، ناوبانگ و هه‌وادارێكی زۆری بۆ خۆی په‌یدا كردووه، ڕۆژانه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی فانی زیاد ده‌كات، به خوشكه دووانه‌كه‌ی سێلینا ناسراوه.
ئه‌م لێكچوونه‌ی سۆفیا و سێلینا بووه‌ته باسێكی گرنگ له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌ڵكی به ئه‌سته‌م باوه‌ڕ به وێنه‌كانی ده‌كه‌ن هی خۆی بێت، چه‌ند جارێكیش پرسیاریان ڕووبه‌ڕووی سێلینا كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش روونكردنه‌وه‌ی داوه كه ئه‌و وێنانه هیچ كامێكیان ئه‌و نییه، هه‌مووی سۆفیای لێكچوویه‌تی.
سۆفیا سۆلارس له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، تا ئێسته زیاتر له 426 هه‌زار هه‌واداری هه‌یه، به تامه‌زرۆوه چاوه‌ڕێی وێنه‌ی نوێی لێ ده‌كه‌ن، بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌كیشی زیاتر له 100 هه‌زار لایكی بۆ ده‌ڕوات، به‌رده‌وام پشتگیرییه‌كی زۆری لێ ده‌كه‌ن.
لێره‌وه وێنه‌ی زیاتری ببینه: