ئاشكرایه كه میوه و سه‌وزه‌كان به گشتی سوودی ھه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، چونكه به دوورت ده‌كه‌ن له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان، ھه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه زانستییه‌كان كه له ماڵپه‌ره‌كانی دنیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ترێ ڕه‌ش یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان و به‌رگری جه‌سته به‌ھێز ده‌كات دژی نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان.
لێكۆڵه‌ران ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه شه‌ربه‌تی ترێی ره‌ش سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ مێشك و به‌تایبه‌تی بیری مرۆڤ، سه‌ره‌رای هه‌بوونی سوودی بۆ نه‌خۆشیی كه‌مخوێنی و به‌رزیی په‌ستانی خوێن.
لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه یه‌كێك له پسپۆڕانی تایبه‌تی ده‌روونی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له نێوان كۆمه‌ڵه كه‌سانێك كه تووشی باری بیرچوبوونهوه هاتبوون، توانییان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه بكه‌ن و بگه‌نه ئامانجێك، ئه‌ویش به خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ترێ بۆ ماوه‌ی 12 هه‌فته ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی باره‌كه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچێت و له كاتی له بیرچوونه‌وه‌دا ده‌ربچن و باری بیریان زۆر باش بێت.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه كه جۆره پێكهاته‌یه‌ك هه‌یه له نێو ترێ كه سوودی زۆری هه‌یه بۆ بیری و به‌هێزكردنی مێشكی مرۆڤ، بۆیه هۆشدارییان دا به‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی بیرچوونه‌وه بوون یان كه‌مكورتی له بیریان هه‌یه، به‌رده‌وام شه‌ربه‌تی ترێ بخۆنه‌وه، به‌ڵام به‌بێ ماده‌ی زیاد و ماده كیمیایییه‌كان.