چەند زانیارییەكی گرنگ لەبارەی لەشی مرۆڤەوە

:: PM:07:50:05/11/2016 ‌

ماڵپەڕی "ئەخبار ئەلئان" باسی هەشت زانیاری گرنگ لەبارەی لەشی مرۆڤەوە دەكات كە رەنگە پێشتر نەتبیستبێت:

1-لوولەكانی خوێن كە بەشێكن لە كۆئەندامی سوڕان و كار بۆ گواستنەوەی خوێن بۆ بەشەكانی لەش دەكات، ئەگەر بخرێنە سەر یەك درێژییەكەی 100 هەزار كیلۆمەتر دەبێت و ئەوەش دووهێند و نیوی چێوەی گۆی زەوییە. 

2-دڵی مرۆڤ كە ئەندامێكی ماسولكەی كۆئەندامی سوڕانە بە هاوشێوەی تڕوومپا كار بۆ پاڵنانی خوێن بۆ هەموو بەشەكانی لەش و گەڕانەوەی دەكات، ئەو دەتوانێت بەدرێژای تەمەنی 1.5 ملیۆن بەرمیل خوێن بۆ بەرزایی نۆ مەتر پاڵ بدات. 

3-چاوی مرۆڤ بریتییە لە تۆڕێكی گۆیی، ئەو توانای جیاكردنەوەی 10 ملیۆن رەنگی هەیە و وردی بینینیشی دەگاتە 576 مێگاپێكسڵ.

4-دەمارە خانەكان كار بۆ گواستنەوەی هەست و فەرمانەكانی مێشك دەكەن، خێرایی گواستنەوەی فەرمانەكان و گەڕاندنەوەیان دەگاتە 120 مەتر لە چركەیەكدا كە ئەوەش دەكاتە 432 كیلۆمەتر لە سعاتێك.  

5-ئێسكە پەیكەری مرۆڤ بریتییە لە ژمارەیەك ئێسك كە بەهۆی جومگەكانەوە بەیەكەوە بەستراونەتەوە، ئەوەیان لە ماوەی تەمەنی مرۆڤدا 12 جار نوێ دەبێتەوە و ئێسكی مرۆڤ پێنج جار لە پۆڵا بەهێزترە.

6-سی لای چەپ لە هی راست بچووكترە، ئەوەش بۆ ئەوەیە كە بوارێكی زیاتر بە دڵ بدرێت و پاڵەپەستۆی نەخریپَتە سەر.

7-ئەو ماوەی كە خوێن لە رۆژێكدا لەناو لەشی مرۆڤ دەیبڕێت بریتییە لە نۆ هەزار كیلۆمەتر و ژمارەی خڕۆكە سوورەكانی لەشی مرۆڤ 25 بلیۆن خڕۆكەیە و سپییەكانیش 5-10 هەزارە لە یەك ملیمەتر سێجا.

8-مێشكی مرۆڤ لە 100 هەزار میل لە لوولەی خوێن و دەیان ملیار هەستە دەمارە خانە پێك دێت و مێشك توانای هەڵگرتنی زانیاری بەقەد 15 هەزار كتێبی هەزار لاپەڕەیی هەیە و چەورترین ئەندامی لەشە و لە 60%ی چەورییە. 

سەرچاوە: سپۆتنیك


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل