پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كوڕی گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی كه ئاماژه‌ی داوه، "پارتی و یه‌كێتی ڕێككه‌وتوون كه ڕیفراندۆم دوا بخرێ و جێگره‌وه‌كه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا كاری له‌سه‌ر بكرێ"، به ته‌واوی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و به‌بێ بنه‌ما وه‌سف ده‌كرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، دواخستنی ڕیفراندۆم هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و به ته‌واوی ڕه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه و هیچ ڕێككه‌وتنێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت.
ئه‌مڕۆ باڤێڵ تاڵه‌بانی كوڕی گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی كه هیچ پۆستێكی فه‌رمی حزبی نییه له‌ناو یه‌كێتی، بڵاوی كرده‌وه كه له‌گه‌ل پارتی ڕێككه‌وتووین ڕیفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت.