ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم:
دواخستنی ڕیفراندۆم هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و دووره له ڕاستییه‌وه
كه‌مێك پێش ئێسته ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌واڵی دواخستنی ڕیفراندۆم هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و دوور له ڕاستییه‌وه و ڕیفراندۆم له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ده‌ڵێ، له ژماره‌یه‌ك میدیا و ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر بنه‌مای نووسینێكی پاڤێل تاڵه‌بانی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه پارتی و یه‌كێتی پاكێجی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیایان په‌سه‌ند كردووه و ڕیفراندۆم ئه‌نجام نادرێت.
ئاماژه‌ی داوه، به‌گشت لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و دووره له ڕاستییه‌وه و ڕیفراندۆم له كاتی دیاریی كراوی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د