پاڤێل تاڵەبانی پۆستەكەی سڕییەوە و پەشیمان بووەوە

:: PM:04:45:23/09/2017 ‌

پاڤێڵ تاڵەبانی كوڕی جەلال تاڵەبانی دوای بڵاوكردنەوەی پۆستێكی لەسەر دواخستنی ڕیفراندۆم، كەمێك پێش ئێستە پۆستەكەی لا برد و هەواڵی دواخستنی ڕیفراندۆمی لابرد.

ئەمڕۆ شەموو 23ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی دواخستنی ڕیفراندۆم، كەمێك پێشە ئێستە پاڤێڵ تاڵەبانی هەواڵی دواخستنی پرۆسەی ڕیفراندۆمی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لادا.

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەكات، هەواڵی دواخستنی ڕیفراندۆم هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە و ڕیفراندۆم لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە ڕاگەیەنراوەكە دەڵێ، لە ژمارەیەك میدیا و دەزگەی ڕاگەیاندن لەسەر بنەمای نووسینێكی پاڤێل تاڵەبانی دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە پارتی و یەكێتی پاكێجی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمەریكا و فڕەنسا و بەریتانیایان پەسەند كردووە و ڕیفراندۆم ئەنجام نادرێت.

ئاماژەی داوە، بەگشت لایەكی ڕادەگەیەنین كە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە و ڕیفراندۆم لە كاتی دیاریكراوی خۆی ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ باڤێڵ تاڵەبانی كوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی كە هیچ پۆستێكی فەرمی حزبی نییە لەناو یەكێتی، ‌بڵاوی كردەوە كە لەگەل پارتی ڕێككەوتووین ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرێت.



وشە - رامیار جەواد