سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی كه‌رنه‌ڤاڵی دوێنیی سه‌ربه‌خۆیی شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و سوپاسی خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌كات بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هاوكات سوپاسی هێزه ته‌ناهییه‌كانیش ده‌كات، كه ئاسایش و ئارامی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرت و هۆكاربوون بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كه‌رنه‌ڤاڵه.
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا به خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌ڵێ، پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئێوەی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەر دەکەم بۆ بەشداریی بەرچاوتان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی ڕۆژی ٢٢ـی٩ـی٢٠١٧. ئەو جۆش و خرۆشەی ئێوەی ئازیز جارێکی تر سەلماندی کە هەولێر وەک هەمیشە قەڵای بەرخودان و نیشتیمانپەروەری و ئازادیخوازییە و پێتان سەربەرزین. ئێوە جارێکی تر سەلماندتان کە هەولێر هەر هەولێرە. سەلماندتان کە هەولێری هۆلاکۆبەزێن، شاری ڕەسەن و ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی و شاری پێکەوەژیانە، بە دەنگی زوڵاڵەوە هاواری دەگەیەنێتە هەموو دنیا و دەڵێ بەڵێ بۆ سەربەخۆیی.
ئاماژه‌ی داوه، خەڵکی هەولێر، بەهەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە، تابڵۆیەکتان پێشانی جیهان دا کە چیتر کەس نەتوانێت گرەو لەسەر جیاوازیی ڕەنگەکان بکات، بەڵکوو بەهەموو ڕەنگەکان، ئاڵای شەکاوەی کوردستانتان پێشانی جیهان دا. دڵنیاشم لە ڕۆژی ٢٥ـی٩ دا دەنگتان دەبیتە زەنگی هوشیاری و لە دەرگای ویژدانی جیهان دەدات.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، لێرەوە جارێکی تر بەپێویستی دەزانم سوپاسی هێزی پێشمەرگە و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتوچۆ بکەم بۆ هاوکارییان لە پاراستنی ئاسایشی خەڵک و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە جەماوەریانە.