ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵوێزی عێراق له فڕه‌نسا برونو ئۆبێرت كۆبووه‌وه و ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه كاتی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گونجاوه و هیچ لێكه‌وتێكی نه‌خوازراوی نابێت.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه دوا پێشڤه‌چوونی سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه و پێوه‌ندی مێژوویی نێوان كوردستان و فڕه‌نسا و پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، باڵوێزی فڕه‌نسا ڕۆلی هه‌رێمی كوردستانی له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و لێقه‌وماوان به‌رز نرخاند و گوتی، حكوومه‌ت و گه‌لی فڕه‌نسا ڕێز له قوربانییه‌كان و ویستی گه‌لی كوردستان ده‌گرێ و هیچ كاتێك دژی هه‌نگاوی دیموكراسی ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكوو ته‌نیا تێبینی له‌سه‌ر كاتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌كه هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی فڕه‌نسای بۆ پشتیوانی كردن له گه‌لی كوردستان له كاته پێویست و سه‌خته‌كان كرد و باسی له هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد و گوتی، گه‌لی كوردستان گشت شێوازه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئێسته‌ش ده‌خوازێ به ڕێگه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراسیانه پیاده‌ی مافی سروشتی خۆی بكات، كه له‌گه‌ڵ په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دژ نییه، ئه‌و ڕیفراندۆمه له ڕووی كاته‌وه گونجاوه و دڵنیاییش به هه‌موو لایه‌ك دراوه.
ئاماژه‌ی دا، هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌رده‌وامه و هیچ كاتیش ده‌رگه‌ی گفتوگۆ داناخات و دوای ریفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان ده‌كه‌ین و هیواشی خواست وه‌ك دۆستێكی مێژوویی گه‌لی كوردستان فڕه‌نسا هێزی دیپلۆماسی خۆی به‌كاربێنێ بۆ پشتیوانی كردن له خواستی گه‌لی كوردستان.
له كۆتایی دیداره‌كه دووپات له درێژه‌دان و په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له سه‌رجه‌م بواره‌كان كرایه‌وه.