سپیبوونی قژ لە تەمەنێكی گەنجێتیدا رەنگە هەندێك بە مایەی سەنگ و سیمای جوان بە خاوەنەكەی دەدات، بەڵام توێژینەوەكانی نوێ دەری دەخەن كە هاوكات لەگەڵ قژ سپیبوون و دەركەوتنی پیربوونی پێشوەختە ئاماژەیە بۆ سێ حاڵەت وەك ئەوانەی خوارەوە:
1-كێشەكانی دڵ: كە توێژینەوەیەكی نوێ لە كۆمەڵەی ئەوروپا بۆ نەخۆشییەكانی دڵ دووپاتی كردەوە كە سەرەتای دەركەوتنی قژی سپی پێوەندی بە دەركەوتنی سەرەتاكانی كێشە لە دڵەوە هەیە، بۆیە وا باشترە لەگەڵ دەركەوتنی قژی سپی سەردانی پزیشك بكەیت.
2- كەمی ڤیتامین، كتێبخانەی پزیشكی نیشتیمانی ئەمەریكا وای لەقەڵەم دەدات كە دەركەوتنی قژی سپی نیشانەیە بۆ كەمی ڤیتامینەكانی بی12 و د3 كە دەبنە هۆكاری گۆڕانی رەنگی ئاسایی قژ و كاریش دەكەنە سەر دەمارەكانی لەش.
3-جگەرەكێشان كە كێشەی گەورەی لەلەش دروست كردووە، دەركەوتنی مووی سپی لە قژدا پێش كاتی ئاسایی خۆی نیشانەیەكی ترە بۆ بوونی چەند كێشەیەك كە بەهۆی جگەرەكێشانەوە لە لەشدا دروست بوون.
چۆن رێگەی لێ دەگریت؟
1-رۆیشتن بە پێخواسی، بەیانیان لە سەر چیمەنی باخ كە شێدارییەكی تیادایە لە دەركەوتنی سپیبوونی قژ كەم دەكاتەوە، ئەوەش بەپێی دوو توێژینەوەی بەریتانیایی.
2-خواردنەوەی رۆژانەی شەربەتی سروشتی، ئەوەیان زۆر سوودی هەیە بۆ دواخستنی دەركەوتنی قژی سپی كە بە جۆرەكانی ڤیتامین دەوڵەمەندە.
3-ئەو خۆراكانە بخۆ كە ڤیتامینەكانی (بی12 و بی و ئەی)یان تیادایە كە لە سەوزە و میوەی رەنگ سەوز و زەرددا بوونیان هەیە، وەك لە سپێناغ و برنج و مۆز و كاهوو هەروەها شیر و گۆشت و هێلكە، یان خواردنی ڤیتامینەكان لە رێگەی حەبی جیاكراوە.
4-وازهێنان لە جگەرەكێشان، كە یەكێكە لە هۆكارەكانی قژسپیبوونی پێشوەختە یان هەوڵ بدە كە جگەرەكێشان كەم بكەیتەوە.