كوردانی تاراوگە تا ئەم كاتە دەتوانن دەنگ بدەن
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، كوردانی تاراوگە دەتوانن تا ئێوارەی ڕۆژی 25ی ئەیلوول دەنگ بدەن و سیستەمی ئەلكترۆنی كارا دەبێت تا ئەوكاتە.
ئەمڕۆ شەموو 23ی ئەیلوول، ئیسماعیل خورماڵی ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بڕیار دراوە كە كوردانی تاراوگە تا سەعات شەشی ئێوارەی ڕۆژی 25ی ئەیلوول دەنگ بدەن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، تا ئێستە بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ دەنگدانی كوردانی تاراوگە بەم شێوەیە و ئەوەش بەهۆی حساب كردنی سەرقاڵی ئەوان.
دوێنی دەنگدانی كوردانی تاراوگە بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان دەستی پێ كرد و تا ئێستەش پڕۆسەكە بەردەوامە و دەنگدانەكە لە ڕێگەی ئەلكترۆنی دەبێت.
وشە -
سهرخێڵ هاشم