ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرای كرد، بڕیاری ئه‌نجامنه‌دانی ڕیفراندۆم ته‌نیا لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم ده‌توانی ده‌ری بكات و پێویستیشه به كۆده‌نگی بێ و ناكرێ لایه‌نێك به ته‌نیا بڕیاری له‌سه‌ر بدا و پرۆسه‌كه بوه‌ستێنێت، به‌ڵكو ده‌بێ به‌یه‌كه‌وه كۆ ببنه‌وه و بڕیاری ڕازی بوون به ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی وڵاتان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بده‌ن، یان به‌رده‌وامی پرۆسه‌كه دووپات بكه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ده‌سپێشخه‌رییه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتان هه‌یه، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ به‌و ده‌سپێشخه‌رییه ڕازی بن و هه‌ندێكیش ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم به‌رده‌وام بێ، تا ئێسته به ته‌واوه‌تی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كێ له‌گه‌ڵ ڕازیبوونه به ده‌سپێشخه‌رییه‌كه یان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌كه‌ن، جگه‌له‌وه‌یش ئێسته پرۆسه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و ته‌نیا لێژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم ده‌توانێ بڕیار بدات، كه پرۆسه‌كه بوه‌ستێنێ و یان به‌رده‌وامی بێ.
هه‌روه‌ها گوتی، ده‌بێ بڕیاره‌كه به یه‌كگرتوویی بدرێت و هه‌مووان له‌سه‌ری كۆك بن و به كۆده‌نگی ڕایبگرن، ئه‌گه‌ر لایه‌نێكیش بیه‌وێ به ته‌نیا ڕایبگرێ ناكرێ و كێشه‌یه، چونكه ده‌بێ یان هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه بڕیاری ئه‌نجامنه‌دانی بده‌ن، یان به‌یه‌كه‌وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پرۆسه‌كه.
جێی باسه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گرووپێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركووك تاكلایه‌نه بڕیاری دا كه ریفراندۆم له كه‌ركووك نه‌كرێ و ڕێگریش له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌وه كۆسره‌ت ڕه‌سول جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته شاره‌كه و گرفته‌كانی كۆتایی پێ هێناوه.