كورد لە بەغدا گەڕایەوە
دوا بەدوای ئەوەی ئەمڕۆ شەموو شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندامانی شاندەكە گەڕانەوە شاری هەولێر.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو 23ی ئەیلوول، دوا بەدوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرانی عێراق شاندی كوردستان گەڕانەوە هەولێر و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی شاندەكەی كوردستان لە بەغدا ڕایان گەیاند كە ئەوان سوورن لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و پرۆسەكە لەكاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.
د.ڕۆژ نووری شاوێس سەرۆكی شاندی كوردستان لە بەغدا ڕای گەیاند كە بەسەرانی عێراقییان گوتووە ئەوان دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم گفتوگۆیان بەردەوام دەبێت.
ئێستە شاندەكەی كورد گەڕانەوە هەولێر و د.عەبدوڵا وەرتێ ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، شاندەكە گەڕانەوە هەولێر و ڕیفراندۆم دوا ناخرێت.
زیاتر گوتی، شاندی كوردستان لە بەغدا دووپاتیان لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان كردووەتەوە.
سەرباری زۆری پاڵەپەستۆ هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان، بەڵام تا ئێستە كورد سوورە لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كە بڕیارە ڕۆژی 25ی ئەیلوول بەڕێوە بچێت.
وشە -
سهرخێڵ هاشم