سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئه‌رمینیا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی به‌شداربوونی پارته‌كه‌ی له پرۆسه‌ی چاودێری كردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه ڕۆژی دووشه‌می ئه‌و هه‌فته‌یه دێته ئه‌نجام دا.
رۆبن به‌خشیان یاریده‌ده‌ری ئارام سه‌رگیسیان سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئه‌رمینیا ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئه‌رمینیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتووه‌ته كوردستان بۆ به‌شداربوونی وه‌ك چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له ساتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێمه پێوه‌ندییه‌كی دێرینمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه، به‌وهۆیه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یه‌كترین له پرسه گرنگه‌كان دا و ئارام سه‌رگیسیان سه‌رۆكی حزبه‌كه‌مان گه‌یشتووه‌ته هه‌ولێر و وه‌ك چاو‌دێر پشتیوانی له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات.
ئاماژه‌ی دا، ڕۆژی 29ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئه‌رمینیا ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵات و كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ساز ده‌كات و ئه‌نجامی چاودێری كردنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ میدیاكان ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئه‌رمینیا له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووه.
جێی باسه وڵاتی ئه‌رمینیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی به ته‌واوی پشتیوانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ دیاریی كردنی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه.