به‌رپرسێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركووك ئاشكرای كرد، لاهور تاله‌بانی بۆ ڕێگری له ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر كوردستان و دژی دانانی بنكه‌ی ده‌نگدان له گه‌ڕه‌كانی شاری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌ی هاتووه‌ته شاره‌كه و دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، یه‌كێتی ڕێگه نادات ریفراندۆم له كه‌ركووك بكرێ.
جه‌نگی عزه‌دین كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركووكه‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، زۆرینه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی له كه‌ركووك ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمیان له شاره‌كه ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و ڕێگه‌یش به هیچ ئه‌ندامێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناده‌ین بچێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ له ڕیفراندۆم بدات.
هه‌روه‌ها گوتی، لاهور جه‌نگی و هێزه‌كه‌ی بۆ ڕێگری له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر كوردستان هاتووه‌ته كه‌ركووك و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ین ڕیفراندۆم له كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێ و هیچ هێزێكی یه‌كێتی سندووقی ڕیفراندۆم و بنكه‌كانی ده‌نگدان ناپارێزی و قبووڵیش ناكه‌ین سندووقی ده‌نگدان له گه‌ڕه‌كه‌كانی یه‌كێتی له كه‌ركووك دابنرێ، ته‌نیا نه‌جمه‌دین كه‌ریم لێمان جیابووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی تری یه‌كێتی له كه‌ركووك دژی ڕیفراندۆمن.
كه‌ركووك/زانیار داقووقی.