خانمان به‌رده‌وام به دواى ستایلى نوێ بۆ جلوبه‌رگ و ئێكسسواراتى خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانى دیزانینى نوێى و به‌رهه‌مى تازه له كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنه‌ره جیهانییه‌كان ده‌كه‌ن.
گواره به ئێكسسواراتێكى گرنگ بۆ كچان و خانمان داده‌نرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه‌متر سه‌رپۆش له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
له هه‌وڵێكى نوێ‌دا كۆمپانیایه‌كى فه‌ڕه‌نسى دیزاینێكى نوێى له مۆدێلى گواره‌ى دروست كرد و چه‌ند نموونه‌یه‌كى كه‌مى خستووەته بازاڕه‌كانه‌وه، بووه به گرنگترین هه‌وڵ له‌لاى خانمان و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسى جوانى دیزاینه‌كه و ساده‌ییه‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
ئه‌م جۆره گواره‌یه به شێوه‌ى ئاڵتوون و زیو‌یش به‌رده‌سته له بازاڕه‌كاندا.