خانمه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد (ماریا هه‌ورامی)، به‌توندی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا) دێته ده‌نگ و په‌یامێكی توند بڵاو ده‌كاته‌وه و پشتیوانی له ده‌نگی زه‌كه‌ریا ده‌كات.
ماریا هه‌ورامی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام، پۆستێكی كردووه و نووسیوویه‌تی: "زه‌كه‌ریا ئیمپراتۆریه‌تی هونه‌ری كوردییه و پێم سه‌یره كه ده‌بینم ڕه‌خنه له توانای هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك "زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا" ده‌گرن و ده‌زانن چ هونه‌رمه‌ندێكه ئه‌و ئیمپراتۆری هونه‌ری كوردییه.
زیاتر گوتی، زه‌كه‌ریا به كازم ساهیری كورد ئه‌زانم، چۆن ڕێگه به‌خۆتان ده‌ده‌ن ئه‌و قسانه بكه‌ن به‌و قسانه له تواناكانی ئه‌و كه‌م ناكاته‌وه هه‌موومان شایه‌تی ئه‌وه‌ین كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به چ شێوه‌یه‌ك تازه‌گه‌ری كردووه له هونه‌ری كوردی كه هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیووه به‌و شێوه‌یه كاره‌كانی بۆ مێژوو بكا نه‌وه‌ك بۆ ناوبانگ.
ئه‌م په‌یامه‌ی ماریاش دوای ئه‌وه دێت كه كه‌سێك به‌ناوی (كارۆخ) به گوته‌ی خۆی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ڕه‌خنه‌ی له ده‌نگی زه‌كه‌ریا عه‌بدڵا گرتبوو، به‌ڵام هه‌ر زوو هونه‌رمه‌ندان بۆ كارۆخیان نووسیبوو: "تۆ بۆت نییه په‌یام و ڕه‌خنه‌ت له‌سه‌ر زه‌كه‌ریا هه‌بێت، چونكه خۆت خاوه‌نی هیچ نیت".
ماریا توانایه‌كی باشی هه‌یه له گوتنی گۆرانی هه‌ورامی، ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته‌ش گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ندی ناسراو "عه‌باسی كه‌مه‌ندی" به ناوی "به‌ینی من و تۆ"، كه یه‌كێك له گۆرانییه جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌كان له كلیپێكدا به‌ناوی "مه‌یلی جودایی" نوێ كرده‌ووه.
ماریا خاوه‌نی چه‌ندین كار و به‌رهه‌می هونه‌رییه و چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و كۆچكردوو عه‌باسی كه‌مه‌ندی دووباره گوتووه‌ته‌وه.
ماریا كه‌مال مسته‌فا، ناوه هونه‌رییه‌كه‌ی ماریا هه‌ورامییه و دایك و باوكی له هه‌ورامان له‌دایك بوون، به‌ڵام خۆی له گه‌ڕه‌كی ڕیعایه‌ی شاری سلێمانی له‌دایك بووه.
ماریا هه‌ورامی ده‌رچووی به‌شی میوزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانییه و له ساڵی 2009 به‌دواوه ده‌ستی به گوتنی گۆرانی كردووه، به‌تایبه‌تیش وتنه‌وه‌ی گۆرانییه هه‌ورامی و كۆنه‌كان.