گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "چۆپی فه‌تاح" نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه وه‌سفی جوانی ڕووخساریان كردووه.
چۆپی فه‌تاح وه‌ك له وێنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ستایلی خۆی گۆڕیووه و هه‌وادارانی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زۆر له‌جاران جوانتر بووه و بووه‌ته‌وه خانمێكی سه‌رنجڕاكێش، به پێی زانیارییه‌كان وێنه‌كه‌ی له ناو قه‌ڵای هه‌ولێردا گرتووه.
چۆپی فه‌تاح له ساڵی ١٩٨٣ له شاری كه‌ركووك له‌دایك بووه، ئێسته له وڵاتی هۆڵه‌ندا ده‌ژی و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و كلیپه.
چۆپی فه‌تاح له ته‌مه‌نی سێ ساڵی دا بووه كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌ی به جێهشتووه. پاشان له وڵاتی هۆڵه‌ندا جێگیر ده‌بن و ژیانی له‌گه‌ڵ دوو برای و دایك و باوكی درێژه پێ ده‌دا، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌چێته گرووپێكی كۆراڵ له هۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌دا كه زیاتر له ٢٠ منداڵ ده‌بن، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایه‌كی هۆڵه‌ندی فێری گڕوگاڵی موزیك و گۆرانیگوتن ده‌بێت.