14 نیشانە بۆ بەرزیی ڕێژەی شەكر لە خوێنـــدا

:: AM:09:07:24/09/2017 ‌
* ئایا نەخۆشیی شەكرە سێكس لاواز دەكات؟
* بەردەوامی مـــیزكردن، بە تایبەت لە شەودا چـــی دەگەیەنێت؟

پێوانی ئاستی شەكر لە خوێندا ئاماژەیە بۆ دیاریكردنی ڕێژەی شەكر لە جەستەی مرۆڤ، بە جۆرێك ئێمەی مرۆڤ رۆژانە شەكر لە سەرچاوەی خۆراكی بەدەست دەهێنین وەك خواردن و خواردنەوە هاوكات خانەكانی جەستە شەكری دەستكەوتوو وەك سەرچاوەیەكی گرنگی وزە بەكار دەهێنن لە بەجێگەیاندنی فــــرمانەكانی، بەرزی ڕێژەی شەكر لە خوێندا بە دەستەواژەی (Hyperglycaemia) دەناسرێت و لە ئەنجامـــدا هۆكارە لە ســـەرهەڵدانی دوو جۆر لە نەخۆشیی شەكرە.

جۆرەكانی نەخۆشیی شەكرە بریتین لە شەكرەی جۆری یەك (Type 1 Diabetes) كە بەو جۆرە وەسف دەكرێت بەرگری لەش دژ بە خانەی تایبەتی پەنكریاس دەوەستن و ‌تێكیان دەشكێنن كە بەرپرسن لە دەردانی هۆڕمۆنی ئینسۆلین، ئەو هۆڕمۆنەی كە بەرپرسە لەسەر‌ دروستكردنی هاوسەنگی لە ڕێژەی شەكر لە خوێندا، هاوكات شەكرەی جۆری دوو (Type 2 Diabetes) كە خانەكانی لەش لە توانایاندا نییە ڕێژەی پێویست لە هۆڕمۆنی ئینسۆلین دروست بكەن یا خانەكان هیچ كاردانەوەیەكی ئەرێنییان بەرامبەر ئەم هۆرمۆنە‌ نییە و ناتوانرێ ڕێژەی شەكر لە خوێندا لە ئاستێكی تەندروستدا جێگیر بكرێت.

گرینگترین نیشانەكان‌ بۆ بەرزی ڕێژەی شەكر لە خوێنـــدا بریتین لە:
* تینویەتی لە ڕادەبەدەر.
* وشكبوونی دەم.
* لاوازی سێكس.
* وشكی و بەردەوام خورینی پێست.
* هەستكردنی برسیەتی بەردەوام.
* ناتەندروستی گەدە و فرمانەكانی.
* لەسەرخۆ سارێژبوونی برینی جەستە.
* بەردەوامی مـــیزكردن بەتایبەت لە شەودا.
* ماندوبوونی بەردەوام.
* لێڵی و ناتەواوی لە بینیندا.
* لاوازی لە ئاستی كاركردن.
* بەردەوام تووشبوون بە نەخۆشی.
* ناتەواوی لە كاری هەستەوەرەكان.
* زیادبوونی بەردەوامی كێش.

د. تۆڵە فەرەج 
*سەرچاوە (ماڵپەڕی زانیاری تەندروستی Useful Gen)


وشە - باز ئه‌حمه‌د