كراسی سپی، پارچه جلوبه‌رگێكی سه‌ره‌كی ناو كه‌نتۆری ژنانه، جلێكی سه‌رنجڕاكێش و جوانه، گونجاوه بۆ هه‌موو بۆنه تایبه‌ته‌كان و كاته ئاسایییه‌كان.
ده‌توانی كراسی سپی بۆ ده‌وام، قوتابخانه، بازاڕ، ئاهه‌نگ و كۆبوونه‌وه و شوێنه ساده‌كانیش له‌به‌ر بكه‌یت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕه‌نگ و ستایلێك ده‌گونجێت، جوانترین و باوترینیان له‌به‌ركردنی كراسی سپییه له‌گه‌ڵ پانتۆڵی كابۆ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پانتۆڵی كابۆ خۆی دیمه‌نێكی ساده و ناسك به ژنان ده‌به‌خشێت و له‌گه‌ڵ كراسی سپی ئه‌و جوانییه ده‌بێته دوو هێنده و به سه‌رنجڕاكێشی ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆ جوانتر ڕازاندنه‌وه‌ی ستایله‌كه‌ت، ده‌توانی ئه‌م پانتۆڵه كابۆ و كراسه سپییه به ئێكسسواراتی ڕه‌نگاوڕه‌نگ یان زیوی بڕازێنیته‌وه، له‌گه‌ڵ پێڵاوی بن به‌رزی ئه‌ستوور و جانتای گه‌وره باشتر ده‌ری بخه‌یت، ئه‌گه‌ر باڵاپۆش بوویت، له‌چكێكی نه‌خشداری ڕهنگهوڕهنگی له‌گه‌ڵ بگونجێنیت.
بۆیه‌ی نینۆكیش ڕۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئێكسسواراتهكانت، وا ده‌كات سپێتی كراسه‌كه‌ت و ئه‌و ڕه‌نگه تۆخه‌ی بۆیه‌كه‌ت به شێوه‌یه‌كی كراوه ده‌ربكه‌ون و زوو سه‌رنجی به‌رامبه‌ر ڕابكێشیت.
له‌به‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كراسی سپی، له هه‌موو كۆمپانیاكانی جلوبه‌رگی ژنان گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه، ساڵانه چه‌ندان مۆدێل و دیزاینی جیاوازی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن، له‌ناو ژنانی ئاسایی، ئه‌كته‌ر و هونهرمهندهكانیشدا پێشوازییه‌كی زۆری لێ ده‌كرێت.