دە هۆكار بۆ تەندروستی جەستەیی ژاپۆنییـــەكان

:: AM:09:39:24/09/2017 ‌
* ئایا كانیاوە گەرمە هەڵمیەكان تەندروستن بۆ جەستە؟
* ‌ئایا خواردن بە ڕۆیشتن جەستەمان چی لێدەكات؟

هەر كات كە ســەردانی وڵاتی ژاپۆن دەكەیت ئەوەی سەرنجت رادەكێشێت رێك و پێكی و تەندروستی جەستەی ژاپۆنییەكانە بە تایبەت جەستەی خانمان كە تەواو بە دوورن لە كێشەی قەلەوی و هاوكات ڕووخســـاریان زۆر گەنجتر لە تەمەنیان دەردەكەوێت، لە خوارەوە نهێنی و هۆكاری ئەمە بە وردی ڕوون دەكەینەوە.

گرینگترین هـــۆكار له بوونی ئەو جۆرە جەســتە تەندروستە بریتیە لە‌ خاوەنداریەتیان بۆ كولتوورێكی تەندروست لە خواردەمەنی و شێوازی بەسەر بردنی ژیـــانی رۆژانەی ژاپۆنییەكان، بە جۆریك كە شێوازی ئامادەكردنی خۆراك بە بۆچوونی ژاپۆنییەكان تەنیـــا پیدانی تام و چێژێكی خۆش نییه،‌ بەڵكو چۆن بتوانن لە ڕێگەی خواردنەوە تەندروستی جەستەیان‌ بپارێزن، بەو پێیەی كە تێكڕای تەمەنی ژاپۆنییەكان لە ئاســـتە بەرزەكان هەژمــــار دەكرێت‌ بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی هاوشێوه.

هـــەر بەو هۆیەوە ئەو دە هۆكارە ئــــاماژە پێ دەكەین كە ڕێخۆشكەر بوونە لە پێدانی جەستەیەكی تەندروست و ڕوخسارێكی گەنج بە ژاپۆنیــیــــەكان:

* ژاپـــــۆنییەكان چـــــای سەوز دەخۆنەوە.  
* ژاپـــــۆنییەكان خۆراكی ترشێندراو دەخۆن. 
* ژاپـــــۆنییەكان خۆراكی ئاوی دەخۆن.
* ژاپـــــۆنییەكان پاروی بچوك دەخـــۆن.
* ژاپـــــۆنییەكان رۆژانــــە‌ وەرزشی ڕۆیشتن دەكەن.
* ژاپـــــۆنییەكان بە هیچ شێوەیەك لە وەستان خواردن ناخـــۆن.
* ژاپـــــۆنییەكان شێوازی تەندروست لە خواردن ئامادەكردن پێڕەو دەكەن.
* ژاپـــــۆنییەكان وەرزشی جەستەیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن.
* ژاپـــــۆنییەكان لە كانیاوە گەرمە هەڵمییەكان مەلە دەكەن.
* ژاپـــــۆنییەكان شیرنەمەنی تەندروست دەخۆن.

د. تۆڵە فەرەج 
*سەرچاوە (ماڵپەڕی زانیاری تەندروستی Useful Gen)


وشە - باز ئه‌حمه‌د