خولی ئەڵمانیا.. دۆرتمۆند ریزبەندی یەكەمی یانەكانی گرتە دەست

:: AM:10:11:24/09/2017 ‌

دوێنێ شەموو لە چوارچێوە یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی ئەڵمانیا یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یانەی بڕووسیا میونشنگلادباخ بەدەستهێنا و ریزبەندی یەكەمی یانەكانی گرتە دەست.

سەركەوتنەكەی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند بەسەر یانەی گلادباخ بەئەنجامی 6-1 گۆڵ بوو كە تێیدا بیر ئێمریك ئۆبامیانگی هێرشبەری گابۆنی 3 گۆڵی لە خولەكانی 45، 49 و 62 تۆمار كرد، 2 گۆڵی تریش لەلایەن ماكسیمیلیان فیلیپ لە خولەكانی 28 و 38 تۆمار كران و گۆڵەكەی تریش جولیان فیگل لە خولەكی 79 تۆمار كرا، تاكە گۆڵەكەی یانەی گلادباخیش لەلایەن لارس ستیندل لە خولەكی 66 تۆمار كرا.

بەم سەركەوتنە یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند كۆی خاڵەكانی كردە 16 و ریزبەندی یەكەمی یانەكانی گرت دوای ئەوەی پێرێ هەینی هەر لە هەمان گەڕدا یانەی بایرن میونشنی پاڵەوان لەگەڵ یانەی ڤوڵفسبۆڕگ بە 2 گۆڵ یەكسان ببوو.

هەروەها یانەی هۆڤنهایمیش بە 14 خاڵ ریزبەندی دووەمی یانەكانی گرتووە و یانەی بایرن میونشنیش بە 13 خاڵ لە ریزی سێیەمە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م