ئایا دەزانی مووچەی سەعاتێكی نیمار چەندە؟
دواجار ماڵپەڕێكی ناوداری وەرزشی سەرجەم زانیارییەكانی سەبارەت بە مووچە و بەهای گرێبەستەكەی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازلی لە یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی ئاشكرا كرد.
ماڵپەڕی (football leaks ) بڵاوی كردەوە: یانەی پاریس سان جێرمان لەبەرامبەر یاریكردنی نیمار لە یانەكەیدا مووچەیەكی خەیاڵی پێ دەدات ئەمە سەرەڕای ئەو پارەیەی لە كڕینی لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی خەرجی كرد كە بەهاكەی 222 ملیۆن یۆرۆ بوو.
ماڵپەڕەكە ئاشكرای كرد كە مووچەی مانگانەی نیمار برێتییە لە 3 ملیۆن یۆرۆ، واتە ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە لە هەر سەعاتێكدا 4 هەزار (40 وەرەقە) یۆرۆ لە یانەی پاریس سان جێرمان وەردەگرێ، ئەمە جگە لەو پاداشت و پارانەی تر كە لەلای تر و لە یانەكەدا دەستی دەكەوێ.
واتە كۆی گشتی مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە تەمەن 25 ساڵییە برێتییە لە 37 ملیۆن یۆرۆ، هەروەها یانەی پاریس سان جێرمان كرێی ئەو خانووەش دەدات كە لە شاری پاریس تێیدایە كە مانگانەكەی 14 هەزار یۆرۆیە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم