به‌پێی یاساكانی هاتوچۆ، نابێت ئۆتۆمبێل له ده‌سته ڕاستی ترافیكه‌كان بوه‌ستێت، به‌ڵام له هه‌ولێر به ده‌گمه‌ن ڕێك ده‌كه‌وێت ئۆتۆمبێل له چاوه‌ڕوانی گڵۆپی سه‌وز ڕێی نه‌گرتبێت. گوایه پۆلیسی هاتوچۆ سزایان ده‌دات، به‌ڵام له خوله‌كێكدا چه‌ندان جار ئه‌وه له ترافیكه‌كانی هه‌ولێر ڕوو ده‌دات و هیچ شوفێرێكیش سزا نادرێت.
زیاتر له هه‌مووان تاكسییه‌كانی ناوشار له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. ئه‌وان كه له‌ناو شاردا ده‌سووڕێنه‌وه، به به‌رده‌وامی ئه‌و دیارده له پێشیانه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش بێبه‌ش نین له‌و سه‌رپێچییه.
كارزان شۆفێری تاكسییه له‌سه‌ر شه‌قامی 60مه‌تری هه‌ولێر سه‌كنی داگیرساندووه و ده‌یه‌وێت ڕێی عه‌نكاوه بگرێته به‌ر، له چوارڕێیانهكه مه‌به‌ستیه‌تی بچێته ده‌سته ڕاست، به‌ڵام ئه‌و ناتوانێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیكابێك به‌رده‌می گرتووه. كارزان به سوكه هۆڕنێك شۆفێره‌كه‌ی به‌رده‌می ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه‌چی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌دی نایه‌ت.
ئه‌و جاره ده‌ست له‌سه‌ر هۆڕنهكه داده‌نێت و هه‌ڵی ناگرێت، شۆفێری پیكابهكهیش به‌ده‌ست ناڕه‌زایی و تووڕه‌یی خۆی پیشان ده‌دات و ئاماژه‌ی له‌سه‌رخۆبوونی بۆ ده‌كات، شۆفێری پیكاب كه خۆی له سهرپێچیكردنهكهی گێل كردووه، هاوار ده‌كات "بۆ ئه‌وه‌نده عه‌جه‌له‌ی، كه‌مێك تهحهموولت هه‌بێ". له‌و به‌ینه‌دا كارزان جگه له چاوه‌ڕوانی و داماوی یاسا، ده‌پرسێ، "پۆلیسی هاتوچۆ ده‌بێت خه‌ریكی چی بێت؟".
پۆلیسی هاتوچۆ كه له بن سایه‌ی پرده‌كه‌وه به‌رامبه‌ریان وه‌ستاوه، گه‌واهیده‌ری ڕووداوه‌كه‌یه و پێ ده‌چێت ئه‌ویش بێزار بووبێت له چه‌ندباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده، بۆیه له شوێنه‌كه‌ی خۆی نه‌بزووت. تا ده‌هات ئۆتۆمبێل له پشت كارزانه‌وه په‌نگی ده‌خوارده‌وه و به پێبوونی گڵۆپی سه‌وزی ترافیك، كاكی پیكاب ملی له‌به‌ر ده‌سته چه‌پ ناو و بۆی ده‌رچوو.
ئه‌وه له خوله‌كێكدا چه‌ندان جار له ترافیكه‌كانی هه‌ولێر ڕوو ده‌دات. له‌به‌ر ئه‌و گوێنه‌دان و پابه‌ند نه‌بوونه‌ی شۆفێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ له زۆربه‌ی ترافیكه‌كان فسفۆڕی داكوتاوه و لاینهكای جیا كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌بووه‌ته به‌ربه‌ستی سه‌ره‌ڕۆیی شۆفێران و ئه‌وان به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه فسفۆڕهكه ده‌وه‌ستن و له‌گه‌ڵ جووڵانی ئۆتۆمبێلان خۆ له ڕێڕه‌وه‌كه ده‌كوتن. به‌ڵام له‌به‌ره‌ئه‌وه‌ی سزا نییه و پۆلیسی هاتوچۆ كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی، چاره‌سه‌ر به فسۆڕ و هۆڕ ناكرێ.
جیا له‌وانه، له زۆرینه‌ی ترافیكه‌كان هه‌ولێر شۆفێر بێخه‌م ئۆتۆمبێل ده‌كوژێنێته‌وه و ده‌چێت بۆ پیاسه و كاری خۆی، به‌تایبه‌ت له شوێنه قه‌ره‌باڵخه‌كان، ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبیڵ به نزیكی چه‌ند مه‌ترێك له گڵۆپی ترافیكه‌وه له هه‌ولێر كوژاوه‌ته‌وه و پۆلیس به‌ئیشی خۆی نازانێ رێی لێ بگرێ.
ڕائید فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، ئاماژه به هه‌بوونی زۆری ئه‌و دیارده له ترافیكه‌كان ده‌دات و هۆكه‌ی بۆ نه‌بوونی هۆشیاری و لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی شۆفێر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێ، "ده‌سته‌ڕاستی ترافیك كراوه‌یه و هه‌ر ئۆتۆمبێلێك ئه‌و ڕێڕه‌وه بگرێت، سزای ده‌ده‌ین و سزاكه‌شی پێ بژاردنه".
فازڵ حاجی نایشارێته‌وه كه ڕه‌نگه له هه‌ندێك شوێن كه‌مته‌رخه‌می هه‌بێت، به‌ڵام ئاماژه به شه‌ش كاتی ته‌واوی ئه‌ركی كارمه‌ندانی هاتوچۆ ده‌دات كه به گه‌رما و سه‌رما له ئه‌ركدان و ده‌ڵێ، "ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سته‌ڕاستی ترافیك ده‌گرن، له گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ئه‌گه‌ری لاملی و دروستبوونی ده‌مه‌قاڵه‌ی شۆفێر هه‌یه، كه ڕاگرتنیان ده‌بێته هۆی قهرهباڵغتركردنی شه‌قام، بۆیه كارمه‌ندی هاتوچۆ له‌سه‌ریه‌تی ژماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه تۆمار بكات و سزایان بدات".
یوسف بازیانی سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌لامه‌تی هاتوچۆی ڕێگه‌وبان، به پێویستی ده‌زانێت پۆلیسی هاتوچۆ به‌باشی ڕۆڵی خۆی ببینێت له كۆنتڕۆڵكردنی شه‌قام و هۆشیاركردنه‌وه‌ی شۆفێراندا، كه به بڕوای ئه‌و "پێویسته ناو به‌ناو له خولێكدا كارمه‌ندانی هاتوچۆ ڕابهێنرێنه‌وه".
بازیانی بۆ "وشه" ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه "ده‌بێت له نووسینگه‌كانی فێربوونی شوفێریی ده‌ست به په‌روه‌رده بكرێت كه یه‌كه‌م وێستگه‌ی فێربوونن و تا ئێسته نه‌یانتوانیوه شوفێرێكی كارامه و پابه‌ند به یاساكانی هاتوچۆ دروست بكه‌ن، كه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێل و شه‌قامدا ده‌كات". هاوشێوه‌ی ئه‌و، فازڵ حاجی ده‌ڵێ، "ئه‌و نووسینگانه وانه‌ی ره‌وشتیی شۆفێری ناڵێنه‌وه كه گه‌لێك پێویسته".
سه‌رپێچییه‌كان له هه‌ولێر زۆرن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماری سزادراوانی وه‌ستانی ده‌سته‌ڕاستی تڕافیكی به ته‌نیا نییه، به‌ڵام گوته‌بێژه‌كه‌ی ده‌ڵێ، "پۆلیسی هاتوچۆ ته‌نیا له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، ٥٦ هه‌زار و ٩٧٤ شۆفێری له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌كانیان به‌گشتی سزا داوه، كه ئه‌و ژماره‌یه سه‌رپێچی وه‌ستان له ده‌سته‌ڕاستی ترافیكهكانیش له‌خۆ ده‌گرێت".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی هاتوچۆ به پێویستی ده‌زانێ له‌كاتی سه‌رپێچیدا به‌زوویی شۆفێر ئاگادار بكرێته‌وه و سزاكه‌ی لێ وه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له دووباره‌كردنه‌وه‌ی بگرێت، نه‌ك ئه‌وكاته شۆفێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌فرۆشێت سه‌رپێچییه‌كه‌ی لێ وه‌ربگیرێت. بازیانی هۆی زۆری سهڕۆیی شۆفێر بۆ بۆشایی كه‌موكورتی یاسای هاتوچۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
یاسای 2004 له 2017 ـه‌دا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ تا ئێسته‌یش به یاسای ساڵی 2004 كار ده‌كه‌ن كه خۆیشیان گله‌یییان لێی هه‌یه و پێیان وایه كه‌موكوڕی زۆره و ئه‌و یاسایه بۆ ئێسته به گونجاو نازانن.
وه‌ستان له ده‌سته ڕاستی ترافیك له یاسای هاتوچۆ سه‌رپێچییه له شوێنی قه‌ده‌غه‌كراو. سزای ئه‌و سه‌رپێچییه‌ش له یاسای هاتوچۆ بڕی پێ بژاردنه به 20 هه‌زار دینار و ئێسته به بڕیارێك كراوه به ٣٠ هه‌زار دینار.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه به نه‌گونجاوی یاسای هاتوچۆی 2004 ده‌دات كه بۆ ئیسته به گونجاوی نابینێت و ده‌ڵێ، "بڕی پێبژاردنی سزاكان بۆ ئێسته ئه‌وه‌نده كه‌مه، شۆفێر پابه‌ند ناكات به‌یاساكانی هاتوچۆ".
یوسف بازیانیش ده‌ڵێ، "یاسای ساڵی 2004ـی هاتوچۆ هێنده كه‌موكورتی زۆره، نه‌ك بۆ ئێسته، به‌ڵكو بۆ ساڵانی حه‌فتاكانیش گونجاو نییه".
به‌پێی ئاماری هاتوچۆی هه‌ولێر، جگه له ئۆتۆمبێلی ژماره كاتی و بێ ژماره، ٦٨٠ هه‌زار و ٨٦٨ ئۆتۆمبێلی تۆماركراو هه‌یه و ڕۆژانه‌ش ئه‌و ژماره‌یه زیاتر ده‌بێت و ده‌ڕژێنه ناو شه‌قامه‌كانه‌وه. شه‌قامێك به یاسایه‌كی نه‌گونجاو به‌ڕێوه ده‌برێت و كارمه‌ندی هاتوچۆ له ده‌رهێنانی ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌می سزادراوان له‌وپه‌ڕی خاویدایه.
وشه/ چواس خالید