وێڕاى هه‌موو فشاره‌كانى لایه‌نى عه‌ره‌بى عێراقى به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له ناوچه كوردستانییه‌كاندا، به‌ڵام كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و راپرسى كوردستان، رێوشوێنه‌كانى پێوه‌ست به به‌شدارى هاووڵاتییانى ناوچه كوردستانییه‌كانى سنوورى دیاله‌ى ته‌واو كردووه و 100 هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌و ناوچانه‌دا ده‌نگ ده‌ده‌ن، له كاتێكدا به‌شێكیان له شار و شارۆكه‌ى خۆیان و ئه‌وانه‌یشی ئاواره بوون، له شوێنى گیرسانهوهیاندا ده‌نگ ده‌ده‌ن.
سه‌میر محه‌مه‌د نوور سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین، بۆ "وشه"ی روون كرده‌وه، پاش ده‌ركردنى بڕیارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له خانه‌قین له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى شارۆكه‌كه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله به سوود وه‌رگرتن له ئاماده نه‌بوونی ئه‌ندامانی كورد له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا، بڕیاری پشتگیریكردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین و شاره‌دێیه‌كانی سنوورى دیاله‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام جارێكى تر ئه‌نجوومه‌ن و یه‌كه كارگێڕییه‌كانى ناوچه كوردستانییه‌كان، بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله‌یان ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، "ئێمه به‌پشتبه‌ستن به‌یاسای ژماره 21ی ساڵی 2008 و سووربوونی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دووپات كردووه‌ته‌وه، ئێسته داوامان لێ ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی شارۆكه و شاره‌دێیه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری پارێزگای دیاله، بچینه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله له شارۆكه‌ی باقووبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله، ئێمه‌ش ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه مه‌به‌ستى تر‌ى له پشته‌وه‌یه".
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله وه‌ك فشارێك له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى شارۆكه و شاره‌دێكانى ناوچه كوردستانییه‌كان، ده‌ستى به‌سه‌ر مووچه‌ى ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی سه‌ربه خانه‌قیندا گرتووه.
ره‌حیم عه‌زیز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی قه‌ره‌ته‌په، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا كه داوایان لێ كراوه بۆ وه‌رگرتنی مووچه سه‌ردانی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله بكه‌ن، له كاتێكدا پێشتر مووچه هه‌ر ئاسایی ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كان كراوه.
زیاتر گوتی، "ئه‌وه پیلانێكه دژ به ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌كان هاوشێوه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى مه‌نده‌لى، له‌به‌رئه‌وه ئاماده نین بۆ وه‌رگرتنى مووچه سه‌ردانى باقووبه بكه‌ین".
له ناوچه كوردستانییه‌كاندا، جگه له دروستكردنى فشارى كارگێڕى له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌ن و یه‌كه كارگێڕییه‌كان، له رێى میلیشیاكانه‌وه هه‌ڕه‌شه و گێچه‌ڵ ده‌كرێت بۆ رێگه‌گرتن له ئه‌نجامدانى ریفراندۆم.
هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله، به"وشه"ی راگه‌یاند، خۆپیشانده‌رانی مه‌نده‌لی كه دژایه‌تی پرسی ریفراندۆمیان كرد سه‌ربه میلشیاكان و كۆنه به‌عسییه‌كان بوون، به‌ڵام به‌جلی مه‌ده‌نییه‌وه چوونه سه‌ر باره‌گای ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانی مه‌نده‌لی و به‌زۆر واژوویان به‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و ئه‌ندامه كورده‌كان كردووه كه پاشه‌كشه بكه‌ن له پشتگیریكردنی ریفراندۆم".
هێمن مه‌نسوور چاودێری سیاسی له خانه‌قین، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ناوچه‌ى مه‌نده‌لى هاوسنووری كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، بۆیه به‌لای شیعه‌وه گرنگه ئه‌و ناوچه‌یه نه‌بێت به جێ نفووسی كورد و بگره سوننه‌ش.
كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تایبه‌ت به راپرسی و هه‌ڵبژاردن له دیاله باس له‌وه ده‌كات كه كورد له دیاله نزیكه‌ی 100 هه‌زار ده‌نگی هه‌یه. هاووڵاتییانى ناوچه‌كانى وه‌ك مه‌نده‌لى كه چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى تێیدا باڵاده‌ست بوون، له بنكه‌كانى دیاریكراو له خانه‌قین به‌شدارى ریفراندۆم ده‌كه‌ن.
جه‌لیل ئیبراهیم جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای تایبه‌ت به راپرسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله، بۆ "وشه"ى ئاشكرا كرد، له خانه‌قین و ته‌واوی ناوچه‌كانی سنووری خانه‌قین بنكه‌ی ده‌نگدان كراونه‌ته‌وه له شاره‌دێكانی سه‌عدیه و مه‌نده‌لی نه‌بێت.
ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند، جگه له شارۆكه‌ی خانه‌قین له شاره‌دێیه‌كانی قه‌ره‌ته‌په و جه‌باره و گوڵاڵه بنكه‌ی ده‌نگدان كراوه‌ته‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ته‌واو بووه.
دووپاتی كرده‌وه، له خانه‌قین 68 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، ناوچه‌كانی تری ئه‌و سنووره‌ش ده‌گاته نزیكه‌ی 32 هه‌زار ده‌نگده‌ر و له ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن.
ئیبراهیم له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌نگدانی كوردانی سه‌عدیه، ئاشكرای كرد، له شارۆكه‌ی خانه‌قین بنكه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ده‌توانن له خانه‌قین ده‌نگ بده‌ن.
له سه‌روبه‌ندی نزیكبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، پارتی هۆشداری ده‌دا كه كوردانی سه‌عدیه له ترسی میلیشیا شیعه زاتی ئه‌وه ناكه‌ن له خانه‌قین ده‌نگ بده‌ن و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
عامر ره‌فعه‌ت به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی سه‌عدیه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، "ئێمه ماوه‌ی دوو ساڵه هۆشداری ده‌ده‌ین كه جێی مه‌ترسییه حه‌شدی شه‌عبی له سه‌عدیه ببێت به هێزی یه‌كه‌م، به‌ڵام سوودی نه‌بووه".
"ئێسته چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌كردن له كوردانی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش كێشه دروست ده‌كات له به‌شداریى ئه‌وان له ریفراندۆم و پێویستى به چاره‌سه‌ركردن هه‌یه" ره‌فعه‌ت وای گوت.
وشه/ گه‌رمیان- سه‌بری هۆرینی