كۆنتی ئاواتەخوازە ببێتە خەزووری مۆراتا

:: AM:11:16:24/09/2017 ‌

ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەر یانەی چێڵسیی ئینگلیزی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری ئیسپانی بە یاریزانێكی بەهێز و بەتوانا وەسف كرد و جەختیشی كردەوە كە ئاواتەخوازبوو مێردی كچەكەی واتە خەزووری بووایە.

كۆنتی بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی ئینگلیزی گوتی: مۆراتام خۆش دەوێ لەبەر ئەوەی یاریزانێكی تەواوە و هەروەها هێشتا زۆری ماوە لە یانەی چێڵسیدا بیسەلمێنێ، بەڕاستی ئەو دەزانێ لە كاتی هێرشبردندا لە كوێ دەوەستێ بۆ ئەوەی لە هەلێكی بچووكدا گۆڵ تۆمار بكات.

زیاتر گوتی: مۆراتا وەك كەسایەتی زۆر باشە، واتە ئەو باشترین كەس دەبێت ئەگەر كچێكت هەبێت و پێشكەشی بكەی و ببی بە خەزووری كوڕێكی ئەوا گوێڕایەل و باش.

جێی باسە مۆراتا لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوو لە یانەی ریال مەدرید پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە كرد و تا ئێستاش لە 6 یاریی رابردوودا لەگەڵ یانە نوێیەكەی 3 گۆڵی تۆمار كردووە و 2 گۆڵی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م