ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م (24ی ئه‌یلوول) ده‌نگده‌رانی ئه‌ڵمانیا ڕووه‌و سندووقه‌كان ده‌ڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی نوێی وڵات (بۆندستاغ) هه‌ڵبژێرن و ڕووی سیاسیی چوار ساڵی داهاتووی وڵات دیاری بكه‌ن، له ئێسته‌شه‌وه ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن كه ئه‌نجێلا مێركڵ و حزبه‌كه‌ی پێشه‌نگ به‌ده‌ست بهێننه‌وه و خۆی جارێكی تر پۆستی ڕاوێژكاری وڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ڵمانیا ڕای گه‌یاندووه، زیاتر له 61 ملیۆن هاووڵاتیی ئه‌ڵمانی ده‌توانن به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌دا، نزیكی دوو ملیۆن مسوڵمانی تێدایه و زیاتر له 700 هه‌زاریان ده‌نگده‌ری توركن و له ئێسته‌وه به‌شێك له ده‌نگده‌ران به‌شدارییان كردووه.
ئه‌نجێلا میركڵ ڕاوێژكاری ئێسته‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، خۆی ئاماده ده‌كات تا بۆ خولی چواره‌م له‌سه‌ر یه‌ك ببێته‌وه به ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، چونكه به‌پێی ڕاپرسی و دیبه‌یته‌كان بێت، ده‌توانێ به‌سه‌ر مارتن سۆلتس له حزبی چه‌پی ناوه‌ند سه‌ربكه‌وێ.
پۆستی ڕاوێژكار، باڵاترین پۆسته له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له سه‌روو پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌یه و مافی ڤیتۆی هه‌یه و ده‌توانێ جڵه‌وی وڵات به ته‌واوی بگرێته ده‌ست. ئه‌نجێلا مێركڵ كه له ساڵی 2005 تا ئێسته له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌یه، ئه‌ڵمانیای له ڕووی ئابووری و پێگه‌ی سیاسی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و زۆر بواری تر، گه‌یاندووه‌ته ئاستێكی به‌رز.
بردنه‌وه‌ی مێركڵ بۆ ئه‌و پۆسته، به‌پێی ڕاپرسی و بۆچوونی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا نیمه مسۆگه‌ره، ئه‌وه‌ی ئێسته چاوه‌ڕێی ده‌كرێ ئه‌وه‌یه، ئایا ڕێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه چه‌نده كه "پارتی جێگره‌وه له پێناو ئه‌ڵمانیا" به‌ده‌ستی ده‌هێنێ، چونكه یه‌كه‌م جاره ئه‌و حزبه نوێیه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و ده‌یه‌وێ وه‌ك ڕیفۆرمێك خۆی نیشان بدات.
به‌پێی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته، دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوای 30 ڕۆژ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كرێت و دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان ڕه‌نگه بگاته چه‌ند مانگێك، دان به‌و حكوومه‌ته‌دا ده‌نێت كه براوه‌ی یه‌كه‌م پێكی هێناوه، یا ده‌نگی داناتێ و ده‌بێ جارێكی تر پێكهاته‌كه دابنرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر یه‌ك حزب نه‌توانێ زۆرینه‌ی 50+1 به‌ده‌ست نه‌هێنێ، ئه‌وا هاوپه‌یمانی دروست ده‌كرێ، له ئێسته‌شه‌وه له‌و وڵاته چاوه‌ڕوانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی گه‌وره له نێوان پارتی مه‌سیحیی دیموكراتی (حزبه‌كه‌ی مێركڵ) و پارتی سۆسیال دیموكرات بكرێت، وه‌ك چۆن له حكوومه‌تی ئێسته‌شدا هه‌ر ئه‌و دووانه پێكه‌وه دروستیان كردووه.
ئه‌نجێلا مێركڵ پشت به كه‌سایه‌تییه به‌هێزه‌كه‌ی ده‌به‌ستێ، له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كارانه‌ی پێشتر كردوونی كه له هه‌موویان گرنگتر، ڕێژه‌ی بێكاریی له وڵات‌دا بۆ 5.6% كه‌م كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و خاڵه‌ش كه پارتی ڕكابه‌ر به به‌كاری ده‌هێنن كه ته‌نیا له ماوه‌ی ساڵانی 2015 و 2016، یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه، ئه‌نجێلا ده‌توانێ به خاڵی ئه‌رێنی نیشانی هاووڵاتییانی بدات، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له ته‌واوی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشتر بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر، سوودی ئابووریی زۆری لێ بینیوه.
له هه‌ڵمه‌تی پێشوویدا كه ساڵی 2013 ئه‌نجام درا و پێی بۆ خولی سێیه‌م بووه‌وه به ڕاوێژكار، دروشمێكی كاریگه‌ری هه‌بوو كه بریتییه له "ئه‌ڵمانیا وڵاتێكه ژیان تێیدا خۆشه"، هه‌روه‌ها دروشمێكی تریان هه‌بوو كه بریتییه له "داهاتووی ئه‌ڵمانیا له ده‌ستێكی ئه‌میندایه" ئه‌مانه‌ش دوو دروشمی كاریگه‌ر بوون بۆ ئه‌ڵمانییه‌كان.
هه‌ندێك چاو‌دێر پێیان وایه، ئه‌گه‌ری هه‌یه هاوپه‌یمانیی جامایكا دروست بكرێ كه بریتییه له نێوان حزبه‌كه‌ی مێركڵ، حزبی دیموكراتیی ئازاد و پارتی سه‌وز، ڕه‌نگه‌كانیان ڕه‌ش و زه‌رد و سه‌وزه و پێكه‌وه له ئاڵای جامایكا ده‌چێ، بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێ نراوه. له هه‌ردوو پێشبینییه‌كه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی مێركڵ هه‌ر یه‌كه‌مه، ئه‌وا بردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ پۆسته‌كه‌ی مسۆگه‌ره.
دوایین ڕاپرسی ئاشكرای ده‌كات، حزبه‌كه‌ی مێركڵ له نێوان 34 بۆ 36٪یده‌نگه‌كانبه‌ده‌ستده‌هێنێ،نزیكترین ڕكابه‌ریشی كه پارتی سۆسیال دیموكراته و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ پێكه‌وه هاوپه‌یمانی بكه‌ن، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ 21 بۆ 22% به‌ده‌ست بهێنێ و ئه‌وه‌ی تریش بۆ حزبه‌كان ده‌بێ.
ئه‌نجێلا مێركڵ له‌دایكبووی له شاری ھامبۆرگ له باكووری ئه‌ڵمانیایه و ساڵی 1954 له‌دایك بووه. یه‌كێكه ئه‌ندامی یه‌كێتیی دیموكراتیی مه‌سیحیی ئه‌ڵمانیایه (محافزاكاران)، له 22ی نۆڤێمبه‌ری 2005 بوو به ڕاوێژكاری وڵاتی ئا‌ڵمانیا و بۆ ماوه‌ی سێ خول له‌سه‌ر یه‌ك له‌و پۆسته ماوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ خولی چواره‌میش هه‌ر خۆی له‌و پۆسته بێت، دوای ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی جارێكی تر پێشنیازی ئه‌ویان كرده‌وه. ناوبراو له شاری به‌رلین ژیاوه و له ناوه‌ندی فیزیا و كیمیای شاره‌كه خوێندوویه‌تی پله یا بڕوانامه‌ی دكتۆراشی وه‌رگرتووه، تا دوا پله‌كانی خوێندن ده‌ستی نه‌داوه‌ته سیاسه‌ت و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌و كاته‌ی دیواری به‌رلین ڕووخا، له‌ماڵه‌وه به‌دیار ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه ده‌مبینی و بایه‌خێكی ئه‌وتۆم پێ نه‌ده‌دا.