چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ته‌ندروستی كه له یه‌كێك له زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درا، ده‌ریخست كه درۆ به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه زیان به ته‌ندروستی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ده‌گه‌یه‌نێت و بۆ ژیانێكی ته‌ندروست وا باشه به هه‌موو جۆرێك خۆمان له درۆكردن به‌دوور بگرین.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجام درا و ده‌ریخست درۆ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستێكی باشیش بكرێت، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر باری ده‌روونی جه‌سته‌یی ئه‌و كه‌سه به‌جێ ده‌هێڵێت كه درۆكه ده‌كات، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك درۆكردن زیانی هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه به وردی "درۆی سپی"ی شی كرده‌وه و ده‌ریخست كه زۆربه‌ی جار له ئه‌نجامی خۆشه‌ویستی بۆ به‌رامبه‌ر و پاراستنیان له دڵته‌نگی، ئه‌و جۆره درۆیانه ده‌كرێن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته‌كانیانه‌وه زیان به‌و كه‌سه ده‌گه‌یه‌نن كه درۆكه ده‌كات و به‌و كه‌سه‌شی كه درۆكه‌ی بۆ ده‌كرێت.
زیاتر له 100 خۆبه‌خش له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون و بۆ زیاتر له 10 هه‌فته تاقیكردنه‌وه‌كان و راپرسییه‌كان به‌رده‌وام بوون، دواتر ده‌ركه‌وت كه درۆكردن به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه زیان به جه‌سته و ده‌روون ده‌گه‌یه‌نێت و توانای بیركردنه‌وه‌ش لاواز ده‌كات، هه‌روه‌ها ویستی كه‌سیش لاواز ده‌كات.