بەنزیما تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە

:: PM:12:42:24/09/2017 ‌

كەریم بەنزیمای هێرشبەری فڕەنسی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووە، بەڵام سەلامەت بووە.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: لە رووداوەكەدا بەنزیما بە ئۆتۆمبێڵەكەی لە نزیك فڕۆكەخانەی شاری مەدرید خۆی بە ئۆتۆمبێڵێكی تر داداوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بەنزیما لەگەڵ شوفێری ئۆتۆمبێڵەكەی تر لە رووداوەكەدا سەلامەت بوونە و تەنیا ئۆتۆمبێڵەكانیان زەرەریان بەركەوتووە.

پۆلیسی مەدرید ئاماژەی بەوەداوە كە پشكنینی سەرخۆشییان بۆ هەردوو شوفێرەكە كردووە و دەركەوتووە كە بەنزیما و شوفێرەكەی تر هیچ مادەیەكی هۆشبەرییان بەكار نەهێناوە و رووداوەكە قەزاوقەدەر بووە.

جێی باسە بەنزیما ماوەیەكە بەهۆی پێكانەوە لە یاریكردن لە ریزی یانەی ریال مەدرید دوور كەوتووەتەوە و ئێستاش خەریكی وەرگرتنی چارەسەرییە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە نێو یاریگە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م