هه‌فتانه و ڕۆژانه سه‌رشووشتن، له ژنێكه‌وه بۆ ژنێكی تر ده‌گۆڕێت، هیچ كه‌سێك ناتوانێ ئه‌و جۆره سهرشووشتنه و ماوه‌یه‌ی نێوانی كه خۆی پێڕه‌وی ده‌كات، له هیچ كه‌سێكی تردا به‌دی بكات و هه‌مان ئامانجیان ده‌ست بكه‌وێت.
هه‌ندێك جۆری قژ هه‌یه، به زۆر شووشتن گڤ ده‌بێت و تووشی هه‌ڵوه‌رین ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌و ژنانه‌ی ناتوانن واز له ڕۆژانه سه‌ر شووشتنیان بهێنن ده‌ست به به‌كارهێنانی زه‌یتی سروشتی و ده‌رمان ده‌كه‌ن تا قژیان شێوه‌یه‌كی جوان وه‌رگرێته‌وه، هه‌ندێك جار ئه‌و زیاد زه‌یت به‌كارهێنانه‌ش مه‌ترسییه‌كی زیاتر بۆسه‌ر قژیان دروست ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌مانه‌ش ژنان پێویسته ئاگاداری جۆر قژیان بن، به تێپه‌ڕبوونی كات خۆیان ڕا بهێنن له‌سه‌ر ئه‌و شووشتنهی جۆری قژهكهیان داوای ده‌كات و پێی پاك و جوانتر ده‌بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ماڵپه‌ڕی "
مجه‌له‌توكی" ئه‌م ڕێنوێنییانه‌ی به ژنان دا:
_ ئه‌و ژنانه‌ی قژیان چه‌وره، پێویسته سێ بۆ چوار جار له هه‌فته‌یه‌كدا سه‌ریان بشۆن، ئاگاداری پاك ڕاگرتنی بن.
_ ئه‌و ژنانه‌ش كه خاوه‌نی قژێكی سروشتی و مامناوه‌ندن، باشتر وایه كه‌متر له قژ چه‌وره‌كان سه‌ریان بشۆن، هه‌ندێكیان هه‌فته‌ی دوو جار سهرشووشتنیان به‌سه.