زۆرجار دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش دووباره كێشت زیاد ده‌كاته‌وه، چونكه زۆربه‌ی ژنان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشیان پێڕه‌وی ڕجیمێكی قورس ده‌كه‌ن و له سه‌ره‌تادا چه‌ند كیلۆیه‌كی پێ كه‌م ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواتر ماندوو ده‌بن له ریجێمهكه و وازی لێ دێنن، دووباره كێشیان زیاد ده‌كاته‌وه.
ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌رێكی ئاسانی هه‌یه ده‌توانین به سیسته‌مێكی خۆراكی ساده چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ین، تا پاش كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌ند كیلۆیه‌ك دووباره ده‌ست نه‌كه‌وێته‌وه، ده‌بێت ژه‌می به‌یانیانت بریتی بێت له مۆز و دوو كووپ ئاو، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌سه‌ر سكی برسیه‌تی له به‌یانیاندا بیخۆیته‌وه، ئه‌م دوو كه‌ره‌سته‌یه هه‌ستی تێربوونت ده‌داتێ و ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامیناتی به‌سوودی تێدایه بۆ جه‌سته.
بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپ نه‌كه‌وێته سه‌ر جه‌سته‌مان، ده‌توانین ژه‌مه‌كانی ترتمان ئاسایی بێت و گۆڕانكارییه‌كی بچووكی تێدا ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ بده‌ین خۆراكی چه‌ور بگۆڕین به زه‌یتی ڕووهكی كه سوودی زۆری هه‌یه، وه‌ك زه‌یتی زه‌یتوون و زه‌یتی كه‌تان و زه‌یتی كونجی و هتد، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده دواین ژه‌مت نزیك سه‌عات شه‌شی ئێواره بێت .