زانایان له پێنسلڤانیا له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی كیمیاكارانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه به‌ری داری گوێز رێژه‌یه‌كی زۆر له دژه ئۆكسیدی تیادایه به‌راوه‌رد له گه‌ڵ به‌ری داره‌كانی دیكه‌دا، هه‌ربۆیه پێیان باشه مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام گوێز بخۆن و بیكه‌نه به‌شێك له هاوڕێی ژیانیان چونكه به‌و دژه ئۆكسیده پارێزراو ده‌بن له شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی دڵ.
هاوكات زانایان نه‌یانشارده‌وه كه به‌رهه‌می داره‌كانی هاوشێوه‌ی گوێز رێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی خۆراكی باشیان تێدایه به‌ڵام گوێز زیاتر ته‌ندروستیه به‌راوه‌رد به باده‌م و فسته‌ق.
د. جو فینسون له زانكۆی سكرانتون چه‌ند شیكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ دژه ئۆكسید ئه‌نجامداوه له 9 جۆری جیاواز له به‌ری دار به‌ڵام بۆی ده‌ركه‌وت كه گوێز چه‌ندین جار دژه ئۆكسیدس زیاتره له‌وانی دیكه‌دا.
سودی دژه ئۆكسید بریتیه له وه‌ستانی ئه‌و چالاكیه خراپانه‌ی كه زیان به خانه‌كانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و دژه ئۆكسیده‌ی له گوێزدا هه‌یه 15 جار هێزی زیاتره له ڤیتامین (E) كه ناسراوه به‌وه‌ی له‌ش ده‌پارێزێت له چالاكیه سروشتیه خراپه‌كان كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه خواردنی گوێز و هاوشێوه‌كانی به رێژه‌ی كه‌م و به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی توش بوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و چه‌ند جۆرێك له شێرپه‌نجه
takvim