ڕووه‌كی په‌تاته یه‌كێكه له‌و ڕووه‌كانه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دنیادا ده‌خورێت، به‌ڵام ڕه‌نگه ڕۆژێك بیر له سووده ته‌ندروستی و جوانكارییه‌كانی توێكڵه‌كه‌ی نه‌كرابێته‌وه.
توێكڵی په‌تاته له بڕێكی زۆری كانزا و پۆتاسیۆم پێك ھاتووه، كه ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك ناھێڵێت، ئاشكرایشه ماده‌ی پۆتاسیۆم پاڵه په‌ستۆی ناو خوێن ڕێك ده‌خات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌توانن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه سوود له توێكڵی په‌تاته وه‌ربگرن:
بزركردنی تاڵه سپییه‌كانی قژ، توێكڵی په‌تاته وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌نگی قژی سروشتی به‌كار ده‌ھێنرێت، ڕزگارتان ده‌كات له تاڵه سپییه‌كانی قژ، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، به بڕێكی زۆر كه‌م له چه‌وری و سۆدیۆم پێك ھاتووه، ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕیشاڵه‌كان، كرداری ھه‌رس خێرا ده‌كات، وا ده‌كات زیاتر ھه‌ست به تێری بكه‌ن.
لابردنی په‌ڵه‌ی ڕووخسار، له ئاوێته‌ی دژه میكرۆبه‌كان پێك دێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دژه ئۆكسانی تێدایه، یارمه‌تی نه‌ھێشتنی په‌ڵه‌ی سه‌ر پێستی ڕووخساری ھه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك توێكڵی په‌تاته له پێستتان بخشێنن، په‌ڵه و شوێنه‌واری سووتاوی تیشكی ڕۆژ ناھێڵێت، به مه‌رجێك چه‌ند ھه‌فته‌یه‌ك له‌سه‌ری به‌رده‌وام بن.
به‌ھێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری، توێكڵی په‌تاته پڕه له ڤیتامین C، جگه له ماده‌ی ئۆكسانیش، كۆمه‌ڵێك ڤیتامین و كانزای تێدایه، كه سه‌رجه‌میان ڕۆڵێكی گرنگیان ھه‌یه بۆ به‌ھێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یی.
چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی كه‌مخوێنی"ئه‌مینیا"، ئه‌گه‌ر توێكڵی په‌تاته‌یه‌كی قه‌باره مامناوه‌ند بخۆن، ئه‌وا بڕی ٦% له پێداویستی ماده‌ی ئاسن پڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین ده‌دات، ڕێژه‌ی "ھیمۆگلۆبین"یش به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له سووتانی پێست ده‌تانپارێزێت، به دانانی توێكڵی په‌تاته له‌سه‌ر شوێنی سووتاوی پێسته‌كه شێ‌دار ده‌بێته‌وه، بۆیه به باشترین چاره‌سه‌ری سووتاوی پێست داده‌نرێت له ماڵه‌وه.