ماوه‌یه‌كه بڕین و كورت ردنه‌وه‌ی قژ له‌ناو ژنانی ئه‌مه‌ریكادا به شێوه‌یه‌كی ئێجگار زۆر ده‌نگی داوه‌ته‌وه، به ئاشكرا هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ میلانیای هاوسه‌ری تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م كاره‌ش له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا كه بۆ هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به ته‌واوه‌تی ناڕهزایییان ده‌ربڕی و دژی وه‌ستانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، تره‌مپ بووه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و میلانیای ژنی بووه خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، ژنانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر ماوه‌یه‌ك و به جۆرێك دژایه‌تی ده‌كه‌ن، نوێترینیشیان بڕین و كورتكردنه‌وه‌ی قژیانه، تا وه‌ك میلانیا ده‌رنه‌كه‌ون.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ژنانی ئه‌مه‌ریكا ورده ورده ڕووی له زیادبوون كردووه، چه‌ند ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكیشی گرتووه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش "ئۆلیڤیا وایڵد" ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكییه، به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی كرد و قژی كورت كرده‌وه، له دیمانه‌یه‌كیشدا بۆ كه‌ناڵێكی به‌ریتانی ده‌ڵێ: "ئێسته هه‌ست ده‌كه‌م خۆمم".
ژنێكی تریش دوای بڕینی قژی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پۆستێكدا ده‌ڵێ: "كاتێك قژت ده‌بڕیت له ڕقی خێزانی تره‌مپ، سه‌رده‌كه‌ویت و گه‌وره ده‌بی نه‌ك بڕووخێی". لایه‌نگرێكی خێزانی تره‌مپیش له كۆمێنتێكدا بۆی نووسیوه: "ئێوه خاوه‌نی قژێكی وا جوان نین بۆیه ده‌یبڕن، ده‌نا بۆ خۆتان به كه‌سێك به‌راورد ده‌كه‌ن كه زۆر له ئێوه جوانتره؟".