خانمه ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بواری ماكیاژ، "جیهان هاشم" له چه‌ند ڕۆژی سه‌ردانی شاری دهۆكی كرد، به مه‌به‌ستی كارێكی ڕێكلام بۆ كۆمپانیایه‌كی بازرگانی له‌و شاره‌دا له بواری جوانكاریدا.
جیهان هاشم له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری دهۆك چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی به عه‌زیه‌كه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌وه بڵاوكرده‌وه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ش نووسیویه‌تی: "عه‌زیه‌كه‌م هه‌دییه‌ی هاوڕێیه‌كمه".
جیهان هاشم به جوانترین كچی كورد له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام داده‌نرێت، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دهۆك تا ئێسته‌ش له‌وێ موه‌ته‌وه و له وێنه و به‌شی ستۆری لاپه‌ڕه‌كه‌ی ده‌رده‌یكه‌وێت كه زۆر دڵخۆشه له‌و شاره‌دا ماوه‌ته‌وه.
پێش ماوه‌یه‌ك خانمه ئه‌ستێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بواری ماكیاژ، (جیهان هاشم)، له پڕۆگرامێكی ڕاسته‌وخۆدا له كه‌ناڵی ئاسمانی "نێت"چه‌ند نهێنییه‌كی ژیانی بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا كرد و گاڵته‌ی به (هاوسه‌ر)ی خۆشه‌ویستی پێشووتری كرد، ڕای گه‌یاندبوو: "به هیچ شێوه‌یه‌ك (هاوسه‌ر)م خۆش نه‌ویستووه و سیناریۆ بووه و ته‌نیا ویستوومه لووتی بشكێنم و بۆ هه‌مووانی بسه‌لمێنم كه كوڕه كوردێك مه‌جبووری منه، چونكه به منی ئه‌وت كچه عه‌ره‌ب".
دوا به‌دوای ئه‌وه خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی (هاوسه‌ر) چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه وێنه‌كان نه‌شیاون و وێنه‌ی كاتی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستییانه، وێنه‌كانی جیهان هاشم له‌ناو خه‌ودا گیراون و (هاوسه‌ر) به دزییه‌وه گرتوویه‌تی، ئه‌م كاره‌ی (هاوسه‌ر)، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دڵخۆش نه‌كرد و بگره تووڕه بوون به‌ڕاستیان نه‌زانی وێنه‌ی كه‌سێك بگری به دزییه‌وه كه كامێرات بۆ ده‌كاته‌وه، له به‌شێكی وێنه‌كان دیاره (هاوسه‌ر)یش به ڕووتی ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام وێنه‌كانی خۆی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
لای هه‌مووانیش ڕوونه ماوه‌یه‌ك (جیهان)، خۆشه‌ویستی (هاوسه‌ر) بوو و توانی به زیره‌كی ته‌واوی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بڵاوی كردووه‌ته‌وه ڕه‌شی بكاته‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك وازی له (هاوسه‌ر) هێنا و سووكایه‌تی پێ كرد، ئه‌و كوڕه‌ش كاتێك زانی سووكایه‌تی پێ كردووه و جیهان هاشم هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندوو، دووباره توانج و قسه‌ی پێ گوتووه، به‌ڵام هه‌وادارانی هاوسه‌ر پێیان گوت:"تۆ كه‌سێكی ڕاستگۆ نیت".
جیهان هاشم له دایكێكی عه‌ره‌ب و باوكێكی كوردی خانه‌قینی له ساڵی 1989 له‌دایك بووه، پێشتر له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیا، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته خۆشه‌ویستی ئه‌كته‌ری كۆمیدیای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان "هاوسه‌ر" بوو، ویستیان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتن و جیابوونه‌وه، ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی سه‌رقاڵی كاری ڕێكلامه، وه‌ك خۆی ڕای گه‌یاندبوو پێشتر له بواری ماكیاژكردن و جوانكاری بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ئێسته‌ش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی به فه‌رمی جیا بوونه‌ته‌وه.