كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە بەغدا بەڕێوە دەچێت

:: PM:09:51:05/11/2016 ‌
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2017 سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی سەرجەم فڕاكسیۆنەكانی ناو ئەنجوومەنەكە لە كۆبوونەوەدایە و ئه‌م پرسه‌ له‌سه‌ر ئاستی فڕاكسیۆن یه‌كلایی دەكەنەوە.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌ ماڵی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێران "سه‌لیم جبوری" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، لە كاتژمێر هەشتی ئێواره‌ دەستی پێكردوە و ته‌واوی سەرۆك فراكسیۆنەكان ئامادەی كۆبوونەوەكەن و باسی گرنگی كۆبوونەوەكەش پرسی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقە بۆ ساڵی 2017.

هەر لەم كۆبوونەوەیە چەند بڕگەیەكی ناو پڕۆژە یاساكانی ئێستای پەرلەمان دێته‌ تاوتوێ كردن كە له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان خراونه‌ته‌ به‌ر هەموار و گفتووگۆ، لەوانە:

یاسای پشوە فەرمیەكان، یاسای زەوییە كشتوكاڵیەكان، یاسای هەڵبژاردن، یاسای گۆڕینی ڕەگەزنامی عێراقی، یاسای حەشدی شەعبی، یاسای كوالێتی تەندروستی، هێنانی سامانی ئاژەڵ.

رامیار جواد


وشە - عه‌لی سدیق