خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی NRT2 "شارا ئیبراهیم"، نوێترین وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی كوردسات "ئه‌ژین ئازاد"، بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانیان به جوانییه‌كه‌یان تووشی سه‌رسوڕمان كرد.
شارا ئیبراهیم له واڵی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام بوون به جوانییه‌كه‌ی، به‌ڵام زیاتر هه‌وادارانی شارا وه‌سفی جوانییه‌كه‌ی ئه‌ژین یان كردووه و به جوانترین له شارا ناویان بردووه.
ناوبراو له ماوه‌ی پێشودا وازی له كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو" هێنا، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین كێشه كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ی بوو.
شارا پێشتر ڕای گه‌یاندوو كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" كردووه كه ده‌بێته پێشكه‌شكاری ئه‌و كه‌ناڵه، به‌ڵام تا ئێسته ده‌رنه‌كه‌وتووه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه.