خانمه پێشكه‌شكاری ناسراوی كورد "سۆزان كه‌مال"، نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا به ماچكردنی ئاڵای كوردستان به جله كوردییه قهشهنگهكهیهوه.
له وێنه‌كه‌ی سۆزان كه‌مالدا ده‌رده‌كه‌وێت كه به جلێكی كوردی جوانه‌وه ماچی ئاڵای پیرۆزی كوردستان ده‌كات و له‌سه‌ری نووسیوویه‌تی" سڵاو بۆ ئاڵای كوردستان"، هه‌وادارانی به‌م هه‌ڵوێسته‌ی سۆزان زۆر دڵخۆش بوونه و ده‌ستخۆشیان لێی كردووه.
له‌ماوه‌ی ڕابردووش سۆزان كه‌مال، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه، له‌سه‌ری نوسیبووی: "كه‌سێك هاته لام. وتی سۆزان، دوو رۆژه باوكمم. نه‌بینیوه و بیری ئه‌كه‌م، بێده‌نگ بووم نه‌متوانی بڵێم بێهه‌ست چۆن دڵت هات به‌رامبه‌ر ئافره‌تێكی بریندار ئه‌م قسه‌یه بكه‌ی كه حه‌وت ساڵه له نازی باوكی بێبه‌شه و حه‌وت ساڵه بیری باوكی ده‌كات، خودایه كه‌س بێبه‌ش نه‌كه‌ی له نازی دایك و باوكی".
سۆزان له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی دوو" بوو، به‌ڵام دواتر له كه‌ناڵی "كورد ماكس" كاری كرد و وه‌ك ئه‌ستێره‌ی شاشه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌ركه‌وت، ئێسته به‌نیازه له كه‌ناڵی "كورد ماكس شۆ" ده‌ربكه‌وێت.