هاوڵاتییانی هەموو شارەکانی کوردستان، بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان دەکەن.
هەر ئێستا دوای تێپەڕینی 24ی ئەیلول، گەیستن بە 25ی ئەیلول بە کاتی هەولێری پایتەختی کوردستان، خەڵکی شارەکانی کوردستان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چاوەڕوانی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان دەکەن، بڕیاریان داوە تا بەیانی لە بەردەم بنکەکاندا دابنیشن، تا یەکەم کەس بن لە بەشداریکردن لە ڕیفراندۆم و سەرخستنی دەنگی بەڵێ، بۆ جیابوونەوەی کوردستان لە عێڕاق.
ئەمەش وێنەی ئێستەی هاوڵاتییانە، لەبەردەم یەکێک لە بنکەکانی دەنگدانی شاری زاخۆ: