لە دەروازە نیودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان
لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا تەنیا یەک دەروازەیان بۆ ماوەیەکی کاتی داخرابوو کە ئەویش
لەمڕۆ سەرلەبەیانییەوە کراوەتەوە.
دوێنێ شەو ئێران دەروازەی نێودەوڵەتی پەرو
ێزخانی داخست و ئەمڕۆ بەیانیش کرایەوە.
پێویستە بگوترێت بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرجەم دەروازە نێودەوڵەتییەکانەوە بە "وشە" گەیشتووە سەرجەمیان کراوەن و هاتوچۆی بازرگانی هاوشێوەی رۆژانی رابردوو بەردەوامە.
ئەمڕۆ دووشەم کەیوان کاشفی سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان
باسی لەوە کردووە کە ٦٠%ی سەرجەم هەناردەی ئێران لە رێگەی سێ دەروازەی نێودەوڵەتی
حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخانە.
پێشتر
مەسعوود باتێلی سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ
"وشە" باسی لەوە کردبوو کە داخستنی دەروازە نیودەوڵەتییەکانی نێوان
ئێران و هەرێمی کوردستان ئاستەمە، چونکە ئەو بڕیارە ئەگەر بدرێت ئەوا زیانێکی زۆر
گەورە بە ئێران دەگەیەنێت و ئەوەی لەم پێوەدنییە بازرگانییە سوودی زۆری پێگەیشتووە
ئێران بووە چونکە هەرێمی کوردسان بازاڕێکی لەبارە بۆ زۆربەی بەرهەمەکانی.