به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردرواه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی سالانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور، له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله و نزمترین پله‌یش 20 پله‌ی سیلزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م به هه‌مان شێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه ده‌بێ، له هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له سلێمانی ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌یش 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.