خواردنی فەلافل بە یەكێك لە خواردنە میلییەكانی زۆربەی وڵاتانی ڕۆژھەڵات ھەژمار دەكرێت، كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە نۆك و بەھارات پێك ھاتووە.
پزیشك و پسپۆڕانی بواری خواردەمەنی لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە خواردنی فەلافل گرینگە بۆ جەستە بەھۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە پێكھاتەی پاقلەمەنییەكان و نۆك و بەهارات، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری جەستەیی بەرز دەكاتەوە و تێكڕایی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.
پزیشك و پسپۆڕان بە تایبەتی ئاماژە بەوە دەكەن، كە خواردنی فەلافل بە سوودە بۆ تەندروستی ئەندامی قۆڵۆن بەھۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسانەكان و ڤیتامینەكان كە بەخۆشیی قۆڵۆن ناهێڵێت، بەمەش ڕێ لە گەشەكردنی خانە شێرپەنجەیییەكان دەگرێت.
جگە لەوەیش زیادكردنی سەوزەی مەعدەنووس و ھەندێك جۆری بەھاراتەكان و كەرەوز، ڕێگری دەكات لە زۆر نەخۆشیی بەتایبەتی نەخۆشیی پرۆستات لە پیاواندا، كە ئەستووربوون و پەیدابوونی وەرەم دەگرێتەوە و دەپارێزێت لەم جۆرە نەخۆشییە، بەھەمان شێوەیش پارێزگاری لە كەناڵی ھەرس دەكات و ڕێگریش لە گەشەی خانە شێرپەنجەیییەكان دەكات.